خهباتمیدیا: کۆمیتەی بەریتانیا بۆ ئازادی ئێران له راگهیاندراوێک دا که بۆ خهبات میدیای ناردوه هێرشهکانی ڕژیم بۆ سهر دانیشتوانی سنووری ههرێمی کوردستان و هێزه کوردیهکانی کوردستانی ئێران مهحکوم دهکات.
دهقی ڕاگهیاندراوهکه بهم جۆرهیه:
راگەیاندن: پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی ئهو هێرشه ناڕهوایه بۆ سەر دانیشتوانی کوردی ئێران هەڵوێستی ههبێ.
کۆمیتەی بەریتانیا بۆ ئازادی ئێران (BCFIF) بهتوندی ئیدانهی ئهو هێرشانهی ڕژیمی ئێران دهکا، که بە هۆی تەقاندنی ڕۆکێت و تۆپبارانکردن دهستی پێکردوه بۆ سهر ئهو ناوچهنانهی که پهنابهرانی کوردی ئێرانی و هێزه کوردیهکانی تێدا دهژین له ههرێمی کوردستانی عێراق.
ڕاپۆرتەکان هێرشەکانی سەر خەڵکی مەدەنی و بێتاوان ئاشکرا دەکەن، ئەمەش لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئاگربەستی نێوان ئێران و عێراق بهپێی(بڕیارنامەی 598ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان).
خامنەیی سهرۆک کۆماری ڕژیم، که فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمه، ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لەو هێرشانە. ئەم هێرش و بۆمباران و سەرکوت کاریەکانی ڕژیم لە ناوخۆ وەکوو زۆربوونی لەسێدارەدان و دەستبەسرکردنی بەربەڵاو لە سەرانسەری ئێرانە کە سی و سێیەمین ساڵوەگەری کومەڵکوژیەکانی ۳۰ هەزار زیندانی سیاسی لە مانگەکانی ژووئیەو ئوکتەبەری به ڕادەیەکی هەرەزۆر پەرەی سەندوە.سەرکوتی ناوخۆیی لە کاتی هەڵبژاردنی ڕەئیسی بە سەرۆک کۆماری ڕژیم زۆرتر بووە. ڕژیمی ئێران کە ناتوانێ بەرنگاری نارەزایەتیە کومەڵایەتیەکان لە سەرانسەری ووڵات بێت, زۆر ترساوەو بۆ پێش گرتن لە بەربەڵاو بوونی ناڕەزایەتیەکان و شۆڕشی خەڵک تەنانەت لە کوردستانی ئێران دەستی داوەتە توندوتیژی . کومیتەی ئازادی ئێران بریتانیا داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان, دەوڵەتی بریتانیا, ئەمریکا و سەرۆکی یەکیەتی ئۆرووپاو هەروەها دەوڵەتەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستان دەکات ئەم هێرشە سەرکوتە مەحکووم بکەن و هەوڵی پێویست لە ئاستی نێونەتەوەیی بۆ وێستاندنی جێبەجێ بکەن.
کۆمیتەی بریتانیا بۆ ئازادی ئێران
۱۳ی سپتامبر ۲۰۲۱