وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 26ی خەرمانان، ڕاگەیاندن کە ئەندامانی دوو تۆڕی نێو دەوڵەتی بەهۆی پشتیوانی ئابووری بۆ حیزبوڵای لوبنا
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 26ی خەرمانان، ڕاگەیاندن کە ئەندامانی دوو تۆڕی نێو دەوڵەتی بەهۆی پشتیوانی ئابووری بۆ حیزبوڵای لوبنان و سپای تیرۆریستی پاسداران، گەمارۆیان خراوەتە سەر.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا، ئەم تۆڕانە دەیان ملوێن دۆلار لەڕێگەی سیستەمە ئابووریە ناوچەییەکان، پارە سپیکردنەوەیان ئەنجام ئەدات و بە قازانجی سپای تیرۆریستی پاسداران و حیزبوڵای لوبنان لە ئاڵوگۆری بازرگانی زێڕ و کەل وپەلی ئەلکترۆنی چالاک بوون.
یەکێک لەم تۆڕانە لەژێر چاودێری مێقداد ئەمینی و عەلی قەسیر، بۆ ئاسانکاری ئابووری هێزی قودسی سپای تیرۆریستی پاسداران و حیزبوڵای لوبنان ناسراون.
وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا ناوی هەندێک لەوانەی گەمارۆیان خراوەتە سەر ڕاگەیاندووە: ئومید یەزدانپەرەست، محەممەد عەلی دەمیرچی لوو و سەمانە دەمیرچی لوو، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوانە لە ئاسانکاری قاچاخی زێڕ و پارەی ئێران بۆ تورکیە لەڕێگەی بەکارهێنانی هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر دەستیان هەبووە.
ئەندامی ئەو تۆڕانەی دیکەی کە لەلایەن خەزێنەداری ئامریکا گەمارۆ خراوەتە سەریان لە لوبنان و کوەیت بوون و ئەرکی ئەم تۆڕانە پشتیوانی ئابووری، ناردنی یارمەتی یا پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری فەنی بۆ حیزبوڵای لوبنان بووە.