فایەق ساوجبلاغی، بەرپرسی ئەنجوومەنی پشتیوانانی ئاژەڵ لە پیرانشار، ماوەی مانگێکە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە گیراوە و هیچ هەواڵێک لەسەر چا
فایەق ساوجبلاغی، بەرپرسی ئەنجوومەنی پشتیوانانی ئاژەڵ لە پیرانشار، ماوەی مانگێکە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە گیراوە و هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.
بەپێی ووتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە خانەوادەی ساوجبلاغی، خانەوادەی ناوبراو ماوەی مانگێک لەمەوبەر بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنوسی کوڕەکەیان، چەند جار چونەتە ئیتلاعاتی ئەو شارە و لە وەڵامدا پێیان ووتون کە کوڕەکەتان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق دەستبەسەر کراوە، بەڵام دواجار چەند ڕۆژ لەمەوبەر ڕایانگەیاند کە ناوبراو لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵاعات ڕاگیراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: ناوبراو پێشتر لەگەڵ ئەنجومەنی ژینگە پارێزی لە پیرانشار هاوکار بووە و دوای دامەزراندنی ئەنجومەنی پشتیوانانی ئاژەڵ، بو بە بەرپرسی ئەو ئەنجومەنە.