هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 2ی خەرمانانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 2ی خەرمانانی 1394

__ فەوتانی سەرچاوە سروشتییەکان لەورمێ لەپەرەسەندن دایە
__ گواستنەوەی عەدنان حەسەنپوور لە زیندانی مەریوانەوە بۆ سنە
__ پێداچوونەوە بە خەریتەی نیزامیی ناوچە سنوورییەکانی کوردستاندا دەکرێتەوە
__ کرماشان بووه‌ پاڵه‌وانی پێشبڕکێیه‌کانی وشۆی کچانی تازه‌لاوی ئێران
__ گواستنەوەی زیندانیێکی سیاسی کورد بۆ زیندانی ئەوین
__ زیاتر لە 400 کەس بەهۆی خۆپێشاندانەکانی لوبنان برینداربوونە
__ بۆ یەکەمجار لە مێژووی سعودیەدا ئافرەتان دەتوانن دەنگ بدەن

فەوتانی سەرچاوە سروشتییەکان لەورمێ لەپەرەسەندن دایە
 رەوتی ئاگرکەوتنەوەکان لەلێڕەوارەکانی ناوچەکانی باکووری کوردستان، کێشەی گەورەی بۆ ژینگە ئەو ناوچەیە دروست کردووە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی ٧ساڵی رابردوودا، رەوتی لەناوچوونی لەوەڕگە و دارستانەکانی کوردستان، لەپارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو دووقات بووەتە، کە ئاگر کەوتنەوە بە یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی لەناو چوونی لێڕەوارەکان دێتە ئەژمار. سەرپەرەستی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا باسی لەوە کردووە، لەئەنجامی کەمتەرخەمیدا ئاگرکەوتنەوەکان دووقات زیادی کردووە، بەچەشنێک کە لەمانگی خاکەلێوە و بانەمەڕدا چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لەو ناوچانە رووی داوە. هەواڵدەریی مێهر لەزاری رەحمان وەهاب‌زادە باسی لەنەبوونی ئیمکاناتی ئاگرکوژێنەوەی وەک "هێلیکوپتێر" کردووە و بڵاوی کردووەتەوە، ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە رووی لەزیادبوون کردووە. رووبەری دارستانەکانی ئەو پارێزگایە زیاتر لە ١٠ ٠ هەزار هێکتار خەملێنراوە.

گواستنەوەی عەدنان حەسەنپوور لە زیندانی مەریوانەوە بۆ سنە
عەدنان حەسەنپوور رۆژنامەوانی زیندانیکراوی کورد لەگەڵ دوو زیندانی سیاسیتر، سەر لە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە 2ی خەرمانان بە هۆکاری ناروون لە زیندانی مەریوانەوە بۆ زیندانی سنە گوازرانەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، عەدنان حەسەنپوور، تەها مۆحەمەدی و فەرهاد شەفێعزادە سێ زیندانی سیاسی راگیراو لە زیندانی مەریوان، کاتژمێر 6ی بەیانی ئەمرۆ دووشەممە 2ی خەرمانان بۆ زیندانی سنە گوازرانەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، هۆکاری گواستنەوەی ئەم سێ زیندانییە سیاسیە تاکوو ئێستا روون نییە. جێگەی باسە کە تەها مۆحەمەدی خەڵکی سنە ماوەی 7 ساڵە لە زیندانە و فەرهاد شەفێعی زیندانی سیاسی کورد ماوەی 7 مانگە کە لە زینداندایە هەروەها عەدنان حەسنپوور خەڵکی مەریوانە و ماوەی 8 ساڵە لە زینداندایە.

پێداچوونەوە بە خەریتەی نیزامیی ناوچە سنوورییەکانی کوردستاندا دەکرێتەوە
هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران لەژێر ناوی "خەبات بە دژی مادە سڕکەرەکان" لەهەوڵی ئەوەدان کە جارێکی دیکە خەریەتی ناوچە سنوورییەکان سەر لەنوێ دابڕێژنەوە.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لەشاری پیرانشار و سەردەشت بە دانانی بورجەک و پاسگا، نزیک بە ٢٥ کیلۆمیتر لەو ناوچە سنووریانە وەکوو هێڵ و شوێنی ئەمنیەتی دیاری کراوە. پڕ کردنەوەی ئەو بۆشاییە لەسنوورەکانی کوردستان بەوتەی سەرپەرەستی شۆرای هاودەنگی خەبات بەدژی مادەسڕکەرەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، بەمەبەستی رێگریی لەبازرگانی بەو مادەیە ئەنجام دراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی ئێران لەسەردەشت لەرێگەی کردنەوەی "ئاشپەزخانە و ئازمایشگا" سەرقاڵی بازرگانی کردن بە مادەی شیشەوەن. بە باوەڕی کەسانی شارەزا وتەکانی ناسر ئەسلانی لەسیمیناری پڕکردنەوەی بۆشایی سنوورەکان دەرخەری ئەوەیە کە بە کردەوە رووبەرێکی فراوان لەناوچەکانی پیرانشار و سەردەشت دەکەوێتە چوارچێوەی دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانەوە.

کرماشان بووه‌‌‌ پاڵه‌‌‌وانی پێشبڕکێیه‌‌‌کانی وشۆی کچانی تازه‌‌‌لاوی ئێران 
هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی کچانی تازه‌‌‌لاوی کرماشان پله‌‌‌ی پاڵه‌‌‌وانی پێشبڕکێیه‌‌‌کانی ئێرانی وه‌‌‌ده‌‌‌ست هێناوه‌‌‌. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سه‌‌‌یید ڕامین موئه‌‌‌زێنی، سەرۆکی دەستەی وشۆی کرماشان رایگەیاند،له‌‌‌ به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوونی پێشبڕکێیه‌‌‌کانی وشۆی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کچان له‌‌‌ ڕێنجی ته‌‌‌مه‌‌‌نی تازه‌‌‌لاوان وه‌‌‌رزشوانانی کرماشان به‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن له‌‌‌م پێشبڕکێیانه‌‌‌ پله‌‌‌ی پاڵه‌‌‌وانی ئه‌‌‌م پێشبڕکێیانه‌‌‌یان بۆ خۆیان مسۆگه‌‌‌ر کردووه‌‌‌.ناوبراو زیادیشی کرد: کچانی تازه‌‌‌لاوی کرماشانی له‌‌‌م پێشبڕکێیانه‌‌‌دا به‌‌‌ وه‌‌‌ده‌‌‌ستهێنانی دوو میدالیای زێڕ و زیو توانیان پله‌‌‌ی یه‌‌‌که‌‌‌م مسۆگه‌‌‌ر بکه‌‌‌ن. پێشبڕکێیه‌‌‌کانی پاڵه‌‌‌وانی وشۆی کچانی تازه‌‌‌لاوی ئێران به‌‌‌ به‌‌‌شداریی 220 وه‌‌‌رزشوان له‌‌‌ 24 پارێزگای ئێران ڕۆژی ڕابردوو له‌‌‌ شاری دامغان کۆتایی پێهات.

گواستنەوەی زیندانیێکی سیاسی کورد بۆ زیندانی ئەوین
زیندانیێکی سیاسی کورد لە زیندانی مینابەوە بۆ زیندانی ئەوینی تاران گوازرایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەفشین سۆهرابزادە، زیندانی سیاسی کورد سەر لە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە لە زیندانی مینابەوە بۆ زیندانی ئەوینی تاران گوازرایەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، گواستنەوەی ئەم زیندانییە سیاسیە کوردەی گیرۆدە بە سەرەتان، لە کالتێکدایە کە ناوبراوو چوارمانگ پێش ئێستا داوای لە بەرپرسانی قەزایی کردبوو کە بیگوازنەوە بۆ زیندانێکیتر کە ئیمکاناتی پزشکی زیاتری تێدا بێت. جێگەی باسە کە دەوترێت کە بارودۆخی جەستەیی ناوبراوو زۆر خراپە بە شێوەێکە فشاری خوێنی بۆ 7 لەسەر 8 دابەزیوە.

زیاتر لە 400 کەس بەهۆی خۆپێشاندانەکانی لوبنان برینداربوونە
لەئەنجامی خۆپێشاندانی خەڵکی لە دژی گەندەڵی و کۆکردنەوەی زبڵ لەنزیک باڵەخانەی پەرلەمان و سەرۆکایەتی حکومەتی لوبنان، توندوتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو و، لەئەنجامدا زیاتر لە 400 کەس برینداربوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ژمارەی برینداران بۆ زیاتر لە 400 کەس بەرزبووەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژییە تایفییەکان لە لوبنان روویان لە زیادبوونە".هەڵمەتی "بۆنتان هات" کە سەرپەرشتی خۆپێشاندانەکانی دەکرد، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە پێش دروستبوونی گرژییەکان رایگەیاند " خۆپێشاندانەکان نەوەستاون و ناشوەستن"، بەڵام لە رۆژی دووشەممەدا دوادەخرێن بۆ کاتێکێکی دیکە بۆ ئەوەی " دووبارە گوێ لە ویستەکان و داواکارییەکانی خەڵکی بگرینەوە". ماوەیەکە کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک لە کۆڵانەکانی بەیروت و شارەکانی دیکەی لوبنان کێشەی زۆریان بۆ خەڵکی دروستکردووە، ئەمەش لەکاتێکدا کە رەوشی سیاسی وڵاتەکە خراپە و لایەنەکان نەیانتوانییوە لەسەر پۆستی سەرۆکی ئەو وڵاتە رێکبکەون و ئێستا ئەو پۆستە چۆڵە ، پەرلەمانیش ماوەی کارکردنی خۆی درێژکردووەتەوە و، کاری حکومەتیش بەهۆی دابەشبوونە سیاسییەکان پەکی کەوتووە.

بۆ یەکەمجار لە مێژووی سعودیەدا ئافرەتان دەتوانن دەنگ بدەن

بۆ یەکەمجار لە مێژووی شانشینی عەرەبی سعودیەدا، ئافرەتانی ئەو وڵاتە مافی دەنگدان و خۆکاندیدکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا پێبەخشرا. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئافرەتانی عەرەبستانی دەتوانن وەک دەنگدەر ناویان تۆماربکەن و لە هەڵبژاردنەکەی مانگی 11ی ئەمساڵیشدا خۆیان کاندیدبکەن. رۆژی شەممە 31ی گەلاوێژی 1394، وەک دەنگدەر دەستکرا بە تۆمارکردنی ناوی ئافرەتانی ئەو وڵاتە لە بنکەکانی دەنگداندا، بڕیارە 8ی خەرمانانیش ناوی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنەکەی ئەمسال تۆماربکرێت. تۆمارکردنی ناوی ئافرەتان وەک دەنگدەر و پاڵێوراو، یەکەم هەوڵی کرداریی عەرەبستانە بۆ بەشداریکردنی ئافرەت لە پۆست و پلە سیاسییەکانی وڵاتدا.


9 ساڵ و 2 مانگ و 28 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 2ی خەرمانانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 2ی خەرمانانی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران