خه‌بات مێدیا: ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ خه‌رمانانی ١٤٠ ٠ له شاری به‌رلین،ی پایته‌ختی ئه‌ڵمان، گردبونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی دژ به ڕێگه‌دان به پێشکه‌شکردنی په‌یامی ئاخوند ڕه‌ئیسی له کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، به ئاماده‌بوون و به‌شداری به‌شێک له ئه‌ندامانی کومیته‌ی ئه‌ڵمانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران و ئێرانیانی ئازاده به‌ڕێوه‌چوو. بەشداربووانی ئەو گردبوونەوەیە بەدانی دروشمی جیاجیا خوازیاری رێگەنەدان بە رەئیسی جەلاد و تاوانباری ناسراو بە ناوی خەڵکی ئێرانەوە لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا وتار بدات. برایمی رەئیسی نوێنەری رژیمێکی دیکتاتۆر و دواکەوتووە کە زیاتر لە چوار دەیەیە دەستیان بە خوێنی خەڵکی بێزار لە ستەمی ئێران سوور بووە. شایانی باسە ئەم گردبوونەوەیە لەلایەن نوێنەرایەتی شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە ڕێکخرابوو.