ژیانی کەم ته‌مه‌نی مرۆڤ که‌س ئاهی لێ نه‌کێشاوه و که‌س کۆڵی بۆ دانه‌گیراوه و پشتی به کۆڵی خۆیه‌وه نه‌داوه. ئه‌و ژیانه که گیانه که به هه‌ناسه بڕکه بڕ ده‌کا، به‌ڵام که‌سی له‌به‌ر نه حه‌ساونەتەوە.
ئه‌و ژیانه که شه‌و به‌ڵێنی خۆشی له ڕۆژدا ده‌داتێ و ڕۆژ به‌ڵێنی خۆشی له شه‌ودا ده‌دا، شه‌و و ڕۆژ ده‌ستاو ده‌ست به مرۆڤ ده‌که‌ن و به‌ڵام ئاده‌می خۆش باوه‌ڕ، گوێ بۆ درۆ ده‌گرێ و عار ناگرێ.
ئه‌و ژیانه که هه‌ر شتێکه دێت و ده‌ڕوا و مرۆڤ به‌و هه‌موو بلیمه‌تیه‌ی وا ده‌زانێ هه‌ر جارێک شتێکه، چییه وا له‌و ژیانه بێ گیانه‌و بێ نیشانه نابه‌زێ؟
له‌سه‌ر یه‌کپێ ده‌وه‌ستێ و ناته‌زێ و قامکی عیبره‌ت ناگه‌زێ. ئاخ؟ جار ناجاره‌ی شتێکی لێ دیاره، که زۆری لێبیزاره. هه‌ر چه‌ند ژیان بێتام و بێ ئاکامه، ژان و ده‌رمانه و ده‌رمانیش جۆرێک ژانه، به‌ڵام شتێک هه‌یه له ژیاندا که نه‌خواردنه و نه خواردنه‌وه و نه به‌رگی جوانه و خۆ له گه‌رما و سه‌رما شاردنه‌وه‌یه، نه حه‌سانه‌وه و نه ڕۆژ و شه‌وه. شتێکه که ته‌نیا دڵ ده‌یناسێ و پێی دڵنیایه و مه‌نزڵگای له دڵدایه. ئه‌و شته خۆشه‌ویستیه، خۆشه‌ویستی که‌سه، خۆشه‌ویستی هه‌ڤاڵه، خۆشه‌ویستی ئه‌و که‌سانه‌یه که به چاو وێنه‌ی لێ‌گرتوون و داونیه به‌ر ته‌له‌فزیۆنی دڵ. په‌یتا په‌یتا وێنه‌یان به به‌ر چاوی دڵدا دێ و دڵ لێی تێر نابێ. ئاخ مرۆڤ چاری ناچارە و شتێکی لێدیاره که زۆری لێبیزاره که له هه‌ڤاڵی هه‌ڵ ده‌بڕێ و فیلمی دیمه‌نی خۆشه‌ویستانی لێ ده‌پچڕێ. مردن ئه‌و مردنه‌ی که قڕ و قه‌په له ژێر زه‌مینێکی کپ دا، نه هه‌ڤاڵه و نه هه‌واڵ، نه باوک و نه دایکه و نه ژن و منداڵ. ئه‌و دڵه‌ی به خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویستان گه‌ش ده‌بێته‌وه و له خۆشی وان هه‌ڵده‌په‌ڕێ، له پێکه‌وتووه. ئه‌و چاوه‌ی که به دیمه‌نی خۆشه‌ویستان گه‌ش ده‌بوه‌و ئاوی فرمێسکی شادی لێبڕاوه و سیس بووه و به یه‌کدا نوساوه ته‌نیا خۆشه‌ویستی دیتنی هه‌ڤاڵان و خۆشه‌ویستانه که ئینسان به ژیانی بێتام و بێ ڕه‌نگ و بۆی جیهان، ڕازی ده‌بێ و به ژیانی تیکراری، خۆی ده‌خه‌ڵەتێنێ و چاو له ناڕه‌وایی ژیان ده‌قونجێنێ. جا تا دڵ ته‌ڕ و تازه و شلک بێ و ژه‌نگی ڕۆژگاری پڕ ته‌م و مژ لێی نه‌دابێ ڕوناکترو پاکتره و وێنه‌ی خۆشه‌ویستانی تێدا بێ په‌ڵەیه و له هه‌ڵگرتنیان دا بێ هه‌ڵه‌یه. ژیانی لاو پڕه له موحیبه‌ت و دڵسۆزی و پاکی و چاکی. دنیا که به موحه‌به‌ته‌وه خۆش و ئاوه‌دانه، موحه‌به‌تی لاوانی و گه‌نج هه‌وێنی ژیانی جیهانه، بۆیه مردنی لاوان ئه‌وەنده به‌ژانه، ئه‌وه‌ی که له باری موحه‌به‌تی لاوان پڕده‌کاته‌وه، شتێکه که لاوان له به‌ر چاوان ڕاده‌گرێ و یادیان له دڵان ڕاده‌گرێ. مه‌رگی به شه‌هاده‌ت، شه‌هاده‌ت مەرگێکه له ژیان و له هه‌موو مردنان پاکترە، مه‌رگ نییه‌و ژیانه و شه‌هید له باره‌گای خودا میوانه، گۆڕی چاکی نیشتمانه، په‌رژینی گه‌ڕانگه‌ری هه‌ڵاڵه‌ی، له خوێندا شه‌ڵاڵه که به پۆل ڕاده‌وه‌ستن و چاوی پڕ له ئاویان له گۆڕی شه‌هید ده‌بڕن. پۆل پۆل لاوان ده‌چنه دیداریان، خۆزگه‌یان پێ ده‌خوازن، یادیان سروه‌ی به‌ر به‌یانه بۆ دڵانی سیس و خه‌مگین. ده‌ژین له دڵان نامرن ئه‌وانه، وا له دڵی میلله‌تا ده‌ژین. به‌ڵێ مه‌رگی به شه‌هاده‌ته که لە بەری دوری له دڵی شه‌هید و خۆشه‌ویستانیدا پڕ ده‌کاته‌وه و بێزاری له مه‌رگ لاده‌با. ئه‌مجاره باسی هه‌ڤاڵێکی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین که ژیانی لاوی گۆڕیه‌وه به شه‌هاده‌ت و به مه‌رگی پڕ له شانازی له ڕێی ڕزگاری گه‌ل و نیشتماندا.
باسی کاک ناسر نانه‌وا ئه‌و لاوه‌ی که به شلکه لاوی به‌رگی شه‌ره‌ف و خه‌ڵاتی شۆڕشگێری کرده به‌ری و هاته ناو ڕیزی پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه.
ناسر نانه‌وا کوڕی کاک شه‌ریف له ساڵی (١٣٤٥)دا له شاری بانه له بنه‌ماڵیه‌کی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێش چاوی به کوردستان هه‌ڵێنا. کاک ناسر نانه‌وا دوای ٧ساڵی چووه مه‌دره‌سه و له شاری بانه تا ده‌ورانی ڕاهنمایی ده‌رسی خوێند. کاک ناسر که شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژی ڕژێمی پاشایه‌تی ده‌ستی پێ‌کرد مێر منداڵێکی ١٣ساڵ بوو. که ڕژێمی خومەینی هاته سه‌رکار و ددانی له خه‌ڵکی کوردستان چیڕکرده‌وه‌و هێرشی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان هێنا و خه‌ڵکی کوردستان دیفاعیان له خۆیان و نیشتمان کرد، شەهید ناسر هیچ دیمه‌نێکی له دیمه‌نی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان پێ جوانتر و هیچ ئه‌رکێکی له ئه‌رکی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی پێ پیرۆزتر نه‌بوو. زۆر جار ده‌هاته ناو پێشمه‌رگه‌وه‌و چاوی دڵی خۆی به دیمه‌نیان ڕوون ده‌کرده‌وه. شه‌هید ناسر جوێ له کاری خوێندن یارمه‌تی باوکی ده‌دا له په‌یدا کردنی بژێوی ژیاندا. په‌یوه‌ندی سیاسی له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات ده‌گرت و کاتێک له ماڵی خۆیان بوو دڵی
ه‌ر له لای
پێشمەرگە بوو. له ١٣٦٥/٦/١دا هاته ناو ڕیزی پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه و دوای ڕاهێنان و بارهێنان چووە ناو هێزی شه‌هید ئارام له مه‌ڵبه‌ندی ٣ دا . شه‌هید ناسر گه‌نجێکی وریا وبه هێز و توانا وبه جه‌رگ بوو. له گه‌رانه سیاسی ونیزامیه‌کانی سالانی ٦٥ و ٦٦ و ٦٧دا بەشدار بوو و زۆر به قاره‌مانی و له خۆ بوردویه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان لە زه‌ربه‌تدان له دوژمن دا به‌شداری ده‌کرد. شه‌هید ناسر لاوێکی بێ ده‌نگ و دڵ ئاوه‌دان و ده‌ست هه‌ڵێن بوو هیوای دوا ڕۆژی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بوو. له شه‌ڕی به ناو بانگی تاژه‌بان دا، که شه‌وی ٢٥ی خه‌رمانان له نێوان پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌بات و هێزی جاش و پاسداردا ڕویدا وێرای پێشمه‌رگه هه‌ره ئازاکان هێرشی برده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی دوژمن و هه‌ڵیان که‌ندن. له ڕۆژی ٥ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٦٧دا له شه‌ڕی به‌ناو بانگی سه‌دبارو پشتی نجنێ و سیوچ و مه‌نیجه‌ڵاندا که زیاتر له ٣٥٠ ٠ جاش و پاسدار له هه‌موو لایه‌که‌وه به کاتیۆشاو تۆپی ١٠ ٥ و تۆپی ١٠ ٦و ئه‌نواعی خۆمپاره هاوێژ هێرشیان ده‌بردە سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌بات، شه‌هید ناسر له‌و ده‌سته پێشمه‌رگه‌یه بوو که هێرشیان ده‌برده سه‌ر دژمن و له پشت ماڵی سه‌دبار چه‌ند جار هێرشی دوژمنیان تێک شکاند. به‌ڵام به داخی گرانه‌وه دوای ماوه‌یه‌ک شه‌ڕ و زه‌ربه‌ت دان لە پۆلی هێرش به‌ری دوژمن، شه‌هید ناسر پێکرا و گیانی به‌رزی فڕی بۆ کۆڕی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و به‌هه‌شتی شه‌هیدان. ته‌رمی پیرۆزی برایەوە شاری بانە و لە گۆڕستانی سڵێمان بەگ بەخاک سپێردرا.
هەزاران سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدان