خەبات مێدیا: چالاکانی مافی مروڤ لەسیستان و بەلووچستان، ئاماژەیان بە هێرش وتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر هاووڵاتیان لە گوندی تەمپ ڕیگانی سەر بە ئێرانشار، کردووە.
کەمپەینی چالاکانی مافی مرۆڤ لە سیستان و بەلووچستان، ویدیۆیەکیان لەسەر هێرش وتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سرکوتگەرەکانی ڕژیم بۆ سەر هاووڵاتیانی گوندی تەمپ ڕیگانی سەر بە پارێزگای ئێرانشار، بڵاو کردەوە، لەو ویدیۆیەدا دەردەکەوێ کە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۱۰ی ڕەزبەر، ئەم هێرشە ڕوویداوە و لە ئاکامدا دوو هاووڵاتی بەناوەکانی مێهراللە ڕیگی یوسف ئابادی، و ئیمان ڕیگی یوسف ئابادی، بریندار بوون. دەوترێت هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بەبێ حوکمی پێش وەختە و بە مەبەستی گرتنی سەمەد ڕیگی، و گەڕانی ماڵی هاووڵاتیانی ئەم گوندە هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی ئەم گوندە، هاووڵاتیانی ئەم گوندەش بە شێوەیەکی خێرا بەرەنگاریان دەبنەوە.