شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بڵاوکردنەوەی قسەکانی مونتەزیری و پەیامەکانی!

بڵاوکردنەوەی قسەکانی مونتەزیری و پەیامەکانی!

 رۆژی 19ی گەلاوێژی 1395 لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا، قسەکانی مونتەزیری لە کاتی کوشتاری جینایەتکارانەی زیندانیەکان لە ساڵی 1367، لەسەر ماڵپەری ناوبراو بڵاوکرایەوە.

لەگەڵ ئەوەی کە پێشتریش باس گەلێکی وا لە پێوەند بە کوشتاری زیندانیەکان، لە بیرەوەریەکانی ناوبراودا ئیشارەی پێ کراوە، بەڵام گرینگی ئەوجار لەوەدایە کە ئەو تۆمارە دەنگیە بەڵگەیە کە لەو تۆمارەدا زۆر خاڵی جێی سەرنج هەیە کە ئەو خاڵانە پێشتریش لە کتێب و بیرەوەریەکانی ناوبراودا باسی لێوەکراوەو ساڵی 89 تۆمارێکی دەنگی دیکەی مونتەزیری بڵاوکرایەوە.

بەڵام ئەوەی ئێستا رای گشتی گوێی لێ راگرتووە، ئەو تۆمارە دەنگیە بەڵگەیەکی مێژوویی وتووێژی مونتەزیریە لەگەڵ ئەندامانی هەیئەتی مەرگدا. بەڵگەیەک کە بخرێتەبەردەم هەر دادگایەک پێویستی بەهیچ باس و گفتگۆیەک نیەو دەیسەلمێنێ کە بکوژان و بەرێوەبەرانی فەرمانی کوشتار، چۆن باشترین رۆڵەکانی خەڵک دەستەدەستە و گروپ گروپ لە سێدارە داوە.  لە کاتێکدا ئەوانەی لەسێدارە دراون پێشتر لە دەزگای قەزایی رژێمدا بەناو دادگایی کراون و حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپابوو، بەڵام هەروەک مونتەزیری لە تۆمارە دەنگیەکەدا ئیشارەی پێ داوە بەبێ هیچ چالاکیەکی نوێ لەقەنارە دراون.

بەڵام ئەوەی کە بۆچی ئەو تۆمارە دەنگیە لە دوای 28 ساڵ بڵاودەکرێتەوە خاڵێکی جێی سەرنجە. ئەحمەدی کوری مونتەزیری کە ئەو بەڵگەی بڵاوکردۆتەوە، روونکردەنەوەیەکی داوە کە بەجۆرێک بیرهێنەرەوەی شەڕ و کێشەی نێو دەسەڵاتە، لەلایەک دەگوترێ کە ئاخوند رازینی لەم دوایانەدا لەگەڵ دیفاع لە جینایەتی هاوینی 1367، ناراستەوخۆ ئیشارەگەڵێکی بە مونتەزیری داوەو وتوویەتی کە خومەینی لە راستای بەرێوەبردنی حوکمی شەرعدا گرینگی بە رای کەسانی ترسەنۆک نەداوە. بۆیە دەکرێ بڵەین ئەم کێشانە لە ساڵانی رابردووشدا هەبووە. 

بەڵام لە ئێستادا رژێم ئەوندە لە هەلومەرجێکی خراپدایە کە کار گەیشتۆتە ئەوەی بەڵگەی ئەوندە بەهێز لە دژی یەکتر بڵاو بکرێتەوە، و خۆیشی لە روونکردنەوەکەدا دەڵێ کە بینیمان تۆرە کۆمەلایەتیەکان شوێنێکی باشەو کەشەکەش لەبارە بۆیە ئەو هەنگاوەمان ناو  ئەو تۆمارە دەنگیەمان بڵاوکردەوە.

 بێ شک وەزعی لاواز و پر لە قەیران و کێشەی رژێم بۆ کوری مونتەزیری زیاتر هەست پێ کراوە، بەتایبەت لە دوای هەڵدانی جامی ژاری بەرجام لەلایەن خامنەییەوە، تا دێ وەزعی ناوخۆیان خراپتر و لاوازتر دەکاو ئەوەش کەشێکی لەبارە بۆ تەسویە حیسابات لەگەڵ یەکتری.

لە راستیدا ئەو بەڵگەیە زەربەیەکی دیکەیە لە تێکڕای پێکهاتەی رژێم و بەتایبەت سەردەمدارانی و دەتوانێ‌ بەرەورووی داهاتوویەکی مەترسیداریان بکاتەوە. کە هەر لەو بارەوە مۆرەیەکی تاقمی خامنەیی بەناوی مەهدی موحەمەدی کە ئەندامی تیمی وتووێژی ناوکەیی رژێمیش بووە دەڵێ: ئەو تۆمارە دەنگیە نوێ یەی شێخ حوسینعەلی مونتەزیری لە پشتیوانی لە موجاهیدینە بەمەبەستی سازکردنی فیتنەیەکی دیکەیە لە هەڵبژاردنەکانی 96دا. خوێندنەوەی دەسەڵاتدارانی رژێم بۆ فیتنە یانی راپەرین و تەقینەوەی کۆمەڵایەتی. لە کۆتایی دا هەر ئەو مۆرەی رژێم بەو جۆرە ترسی خۆی لە مەسەلەکە دەردەبڕێ و دەڵێ: هەر چیەک بێ بەرەوروو بوونەوەی گەورە نزیکە. ئەوەش پەیامی بەڵام کردنەوەی ئەو بەڵگە مێژوویەیە.


8 ساڵ و 3 مانگ و 10 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڵاوکردنەوەی قسەکانی مونتەزیری و پەیامەکانی!

بڵاوکردنەوەی قسەکانی مونتەزیری و پەیامەکانی!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران