کۆڵۆمبیا تۆڕێکی تیرۆریستی سەر بە ڕژیمی ئێران لە وڵاتانی ئورووپایی ئاشکرا کرد.
کۆڵۆمبیا پەردەی لەسەر زنجیریەک کردەوەی تیرۆریستی دیکەی ڕژیمی ئێران لە وڵاتانی ئورووپایی هەڵدایەوە و ڕایگەیاند کە لە چالاکیەکی بێ وێنە بەهاوکاری و بە بەشداریکردنی 15 ناوەندی ئەمنیەتی نێودەوڵەتی، بناغەی کردەوە تیرۆریستیەکانی ڕژیمی ئێرانی کە بەتەمای ئەنجامدانی هەندێک چالاکی لە سەرتاسەری جیهان بوون، ئاشکرا کرد.
لێکۆڵینەوەکانی وڵاتی کۆڵۆمبیا هۆکار بوو بۆ ناساندنی پیلانە ئاڵۆزەکانی هێزی تیرۆریستی قودس بۆ ئەنجامدانی هەنگاوی هاوشێوە لە وڵاتانی ئازەربایجان، ئامریکا، بۆلغارستان و ئافریقا، بە دامەزراندنی کەسانی شارەزا و بازەرگانانی
مادەی هۆشبەر بوو.
وێبسایتی ئەینۆستیگیتۆ پڕۆجکت کە ئەم نووسینەی بڵاو کردووەتەوە دەنووسێت: ئەم کارە لە مانگی جۆزەردان دەستی پێکرد، کاتێک کە ئیدارەی میللی ئیتلاعاتی کۆڵۆمبیا ناسراو بە (DNI) لەدوای (دۆزینەوەی) بەرنامەی تیرۆری دوو بازرگانی ئیسراییلی کە لەلایەن ئەفسەرێکی باڵای هێزی تیرۆریستی قودسی ڕژیمی ئێران جێبەجێ و پشتیوانی دارایی کرابوو، ئاشکرا کرد.
ناوی ئەم ئەفسەرە ڕەحمەت ئەسەدیە و لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتیەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە مەترسیدارترین تیرۆریست ناسراوە.
شایانی باسە کە بازرگانە ئیسراییلیەکان و بنەماڵەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە مەجبور بە چوونەدەرە لەو وڵاتە کراون.
ئەسەدی تەمەن 40ساڵ پێشتر لەبەرنامەیەکی تیرۆریستی لە دەرەی ئێران دەستی هەبووە. هەروەها ناوبراو لە ساڵی 2014 لە بانکۆک دەگیرێت و ڕادەستی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی دەکرێتەوە. چونکە ناوبراو دەستی لە ڕفاندن و کوشتنی عەباس یەزدان پەنا ناسراو بە عەباس یەزدی تاجر و هاووڵاتی بەریتانیایی-ئێرانی دانیشتووی دوبەی هەبووە.