بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە مەرزی باشماخ، شۆفێرێکی بارهەڵگر گیانی سپارد.
سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، شۆفێرێکی بارهەڵگری تەمەن 75ساڵ و خەڵکی شاری قورووە، بەهۆی نا ئیستاندارد بوونی گاراجی ئۆتۆمبیلەکان لەمەرزی باشماخ، دەکەوێتە ژێر ئوتۆمبیلەکەی و گیان دەسپێرێ.
شایانی باسە کە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەگەڵ ئەوەی داهاتێکی ملیاردی هەیە، هیچ خزمەتگوزاریەکی بۆ نەکراوە و تەنیا خاوەنی یەک گاراجی وەستانی ئۆتۆمۆبێلە، و لەگەڵ ئەوەی ڕۆژانە هەزاران ئۆتۆمبیل هاتووچۆی تێدا دەکەن، هیچ هێمایەکی هاتوچۆی تێدانیە و ڕۆژانە بینەر و بیسەری ڕووداوی جۆراوجۆر دەبین.
مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ یەکێکە لە گرنگترین مەرزەکانی ئێران و داهاتێکی بەرچاوی بۆ وڵاتی ئێران هەیە، بەڵام بەداخەوە جوێ لە ترافیک و گیانلەدەستدان هیچ سوودێکی بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە نیە.