ماردین زاهیدی
لەسەر ڕۆڵی لاوان و چۆنیەتی دەور و نەقشی ئەم توێژە هەرچێ بدوێن کەمەو هەروەها کۆمەڵگەش بە باشی پێگەو گرینی دەوری لاوان دەزانێ.
وەک ئاشکرایە خەڵکی ئێران بە گشتی و گەلی کورد بەتایبەتی, بەردەوام لە ژێر جەور و زۆری دەسەڵاتە ملهۆڕەکان بوون و تەنانەت لە سەد ساڵی ڕابردوو نەک هیچ بایەخێک لە لایەن دەسەڵاتەو پێیان نەدراوە, بەڵکوو بەردەوام لە بیری کنترۆڵ کردنی جەماوەر و چەوساندنەوەو لەناو بردنیان بوون.
لە بەرانبەر ئەو ستەم و بێدادیانەدا لاوان بەشدار بوون لە چالاکی و خەبات و تێکۆشانێک کە لە ڕەوتی بەرەو پێش بردنی موبارزەی ئازادیخوازانەی کورد و کوردستان و هەروەها هەمووی ئەو سەرکەردەو ڕێبەرانەی کە ڕێگەی ڕاستەقینەی خباتیان هەڵبژاردووە, ئەو بڕیارەیان لە سەردەمی لاوی و قۆناغی گرنگی ژیانیان داوەو ئەم هەڵبژاردنە ڕەنگە بووێتە هۆی ڕەنج و مەینەتێکی زۆر لە ژیانیان کە جیاوازی مرۆڤی ئاسایی و مڕۆڤی خاوەن هەڵوێست دیاری ئەکات.
لەسەردەمی بەدەسەڵات گەیشتنی ڕژیمی ئاخوندی و تەنانەت لە ساڵی ۱۳۶۸ی کۆچی خۆری و سەردەمی دەوڵەتی ئاخوند ڕەفسەنجانی و بە خەتی ڕێبەری حکومەت ڕێگەی پێشێل کردن و لەناو بردنی لاوان و توێژی ئازادیخواز زۆرتر لەوەی کە پێشتر بوو پەیڕەو کراو بە بەربەڵاو کردنی مادە هۆشبەرەکان بە دەستی مافیای سوپای پاسداران و هەروەها ئێعدامی کەسایەتیە سیاسیەکان بە تۆمەت و لە ژێر ناوی سەوداگەری مەرگ, هەوڵیان بۆ سڕینەوەو نەهێشتنی دەوری لاوانی کۆمەڵگە داوەو ئەم ڕەوتە درێژەی هەیە. رژیم بەردەوام هەوڵی داوە لە هەر بنەماڵەیکی کوردستان لانی کەم کەسێک تووشی یەکێک لە پیلانەکانی حکومەن بێت. خەڵکی کوردستان ڕۆژانە لە گەڵ تەتگوچەڵمەکانن کە دەسەڵات دروستی کردوە, کۆڵبەری, بەکارهێنان و کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان, هاوسەرگیری زۆرەملێ, تەڵاق, هەڵاتنی منداڵان و میر منداڵان, بێکاری, توند و تیژی و ... هتد لەو تەنگوچەڵەمانن کە هەمووی بەبۆنەی نەبوونی بەرپرسایەتی و گەندەڵی کاربەدەستانی دەسەڵاتەو هیچ لایەنێکی حکومەت چاودێری کێشەکان ناکات و سەرەڕای داواکاریەکانی ڕێکخراوە مەدەنیەکان و خەڵکی چەوساوەی ووڵات ئەم کردەوانە چارەسەر نابێت.
لە ماوەی چەن ساڵی ڕابردوو, هەروەها بە بۆنەی ڕووناکبیری ئەمڕۆی خەڵک, لاوان و خوێندکاران بایەخێکی زۆرتریان لە لایەن خەڵکەو پێ ئەدرێت و وەکوو هیوایەک بۆ داهاتووی ووڵاتن.
ئەمڕۆ ئەرکی لاوان چارەنووس سازترەو بە هەستی بەرپرسایەتیەو بە ئاگابوونی لاوان و هەست بە هەل و مەرجی ئەمڕۆی ووڵات کە هەمووی سنورەکانی کردەوە دژە مرۆڤایەتیەکان لە لایەن دەسەڵات تێپەڕ کراوەو هەر ڕۆژە کۆمەڵێک کارەسات و دیاردەی نوێ سەرهەڵ ئەدات وای کردوە کە ڕێگای ئازادیخوازی و خەبات پڕ ڕێڕەوتر بێت و پەیوەندی خەڵک و ناوەندە سیاسییەکان زۆرتر بێت.
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لەم هەل و مەرجە هەستیارەدا کە هەڕەشەکانی ڕژیم بۆ سەر ناوەندە ئازادیخوازەکان کە تەنیا داوای مافە ڕەواکانی خۆیان دەکەن و ئاستی زۆڵم و جەور لە ووڵات گەیشتوەتە لووتکەی خۆی, هاودڵی و هاو زمانی و یەکگرتوویی خەڵک و ڕێکخراوە سیاسییەکان بە پێویست دەزانێ و پێ وایە نزیک بوونەوەو تەبایی لەم نێوانەدا بە ئەرکی هەموو چین و توێژە ڕزگاریخوازەکان دادەنێ. پێویستە کاری مەدەنی و تەشکیلاتی و سیاسی پەرەیکی بەرچاوی پێ بدرێت و هەوڵی جیددی لەم بوارە ئەنجام بێت.
شایانی باسە کە هەر بەو جۆرە کە سازمان و لاوانی خەبات ساڵانێکە بۆی دەرکەوتووەو پەیڕەوی دەکات و هەروەها ئیستەش زۆربەی لایەنە سیاسیی و مەدەنییەکانی کوردستان دەزانن, هیچ جۆرە ڕێفورمێک لە بناغەو پەیکەرەی ڕژیم بەدوور لە باوڕەو تەنیا ڕێگەی گەیشتن بە ئازادی و مافەکانی کومەڵگای کوردستان و ئێران ڕووخانی یەکجارەی دەسەڵاتەو ئەم ئامانجەش تەنیا بە هاودەنگی و یەکگرتوویی خەڵک و لایەنە سیاسییەکان دێتە دی.