ڕژیمی ئێران بۆ گێرەشێوێکی زیاتر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پەهباد وکەشتی تەقینەوە بەکار دێنێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنێستیتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ماراکارلین جێگری وەزیری بەرگری ئامریکا و شارەزا لە ستراتیژی ناوچەی خۆرهەڵات، باسی بەکارهێنانی پەهباد و کەشتی بۆمرێژکراو بۆ نائەمن کردنی ناوچەکە لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە کرد، ناوبراو هەروەها وتی پەرەدان بە بەکارهێنانی پەهباد لەلایەن ڕژیمی ئێران لە ناوچەکە جێگەی نیگەرانیە.
بەکار هێنانی پەهباد لەلایەن ڕژیمی ئێران لەپەیوەند بە حوسیەکانی یەمەن پێشێلکردنی بڕیارنامەی 2216ی ئەنجومەنی ئاسایش و هەر وەها بابەتێکی تێکدەرانەیە.
مارا کارین هەروەها وتی ڕژیمی ئێران لە عێراقیش پەهباد بەکار دێنێت و دوایین جار هێرش بۆ سەر کەشتی تجاری مەرسراستریت بوو کە بووە هۆی کوژرانی دوکارمەندی کەشتیەکە.
ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە ڕژیمی ئێران توانای خۆی بەشێوەی جۆراوجۆر بۆ ئاڵۆزی و گێرەشێوێنی زیاتر لە ناوچەوکە بەکاردێنێت.
ماراکارین هەروەها وتی کە ئێمە دەبێت هەموو کاتی خۆمان بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی پەهباد لەلایەن ڕژیمی ئێران تەرخان بکەین وبەرەوڕووی ببینەوە و پشتیوانی لە هاوپەیمانانمان لە بەرامبەر هەڕەشە مووشەکی بالستیک، کەشتی و پەهبادە بۆمرێژکراوەکان دەکەین هەتا بتوانن پارێزگاری لەخۆیان بکەن.