ئەندامانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان، بەشداریان لە گردبوونەوەیەک کرد کە لە ڕۆژی جیهانی دژ بە سزای ئێعدام، وەرێ خرابوو بەمەبەست
ئەندامانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان، بەشداریان لە گردبوونەوەیەک کرد کە لە ڕۆژی جیهانی دژ بە سزای ئێعدام، وەرێ خرابوو بەمەبەستی مەحکومکردنی ئەو سزایە لەوڵاتی ئێران.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ ٢١/١٠ /٩، گردبونەوەیەک لەشاری بەرلینی ئەڵمانیا لەلایەن ئەندامانی سازمانی خەبات و سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران، لەسەر ڕۆژی جیهانی دژ بە سزای ئیعدام، سازدرا.
لەو گردبونەوەدا دروشمی دژ بە ڕژیم، شەرمەزارکردنی ئیعدامی زیندانیان لە ئێران، دروشمی دادگایکردن و موحاکەمەی قاتڵ ڕەئیسی و باقی بەرپرسانی ڕژیمیان دەوتەوە. بەشداربووان لەو گردبونەوەدا، چەند پەیام و داواکریان دژ بە جینایەتەکانی رژیم خوێندەوەو خوازیاری پشتیوانی دەوڵەتانی ئوروپایی بۆ ڕزگاریخوازان و پچڕاندنی پەیوەندی و هاوکاریەکانیان لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی، بوون.
کومیتەی ئاڵمانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران