یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

جێبه‌جێکاری فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی دژی کورد کۆچی دوایی کرد

جێبه‌جێکاری فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی دژی کورد کۆچی دوایی کرد
خەباتمیدیا

رۆژی شەممە ١٧ی رەزبەری ١٤٠ ٠ ی هەتاوی، ئەبولحەسەنی بەنی سەدر یەکەم سەرۆککۆماری رژیمی ئاخوندی لە شاری پاریس کۆچی دوایی کرد. بەنی سەدر لە ساڵی ١٣٥٨ هەتا ١٣٦٠ ی هەتاوی لەو پۆستەدا بوو بە فەرمانی خومەینی دوورخرایەوە. ناوبراو باوەری بە نیزامی ئاخوندی بوو و یەکەم کەس بوو کە راپەرینی گەلانی ئێران دژ بە رژیمی پاشایەتی بە شۆرشی ئیسلامی ناوبرد . هەروەها بەنی سەدر دەوری زۆری لە بەهێزکردنی پێگەی دەسەڵاتی ئاخونداندا هەبوو. حکومەتداری بەنی سەدر کە هاوکات بوو لەگەڵ فەرمانی جیهادی خومەینی و هێرشی پاسدار و بەکرێگیراوانی رژیمی ئاخوندی بۆ سەر کوردستان، ئەو قسەی کە بەنی سەدر وتی فەرمانم بە پاسداران کردووە هەتا کۆتایی نەهێنن بە شۆڕشی خەلکی کوردستان، بووە هۆی هاندانی زیاتری پاسدار و بەکرێگیراوان لە هێرش بۆ سەر کوردستان کە لەو هێرشانەدا خەڵکی بێ تاوان و مافخوازی کوردستان بوونە قوربانی و وێرانی و کاولکاری شار و گوندەکانی بە دوای خۆیدا هێنا.

فەرمانەکەی بەنی سەدر بۆ بەکرێگیراوانی رژیم جوێ لە زیانە گیانی و مادیەکانی، زیانە سیاسیەکەشی جێی سەرنج و ئاوڕدانەوەیە. لە دوای سەرکەوتنی راپەرینی گەلانی ئێران دژ بە رژیمی پاشایەتی بۆ یەکەم جار بوو خاکی کوردستان جوغرافیایەکی ئەوندە بەرفراوانی (لە شنۆ هەتا کرماشان) ئازاد بکرێ و لەلایەن کورد خۆیەوە بەرێوەببرێ. ئەو دۆخەی لە کوردستاندا جێی گرتبوو ئەگەر شەڕی پێ نەفرۆشرایە دۆخی کوردستان لەباری سیاسی و حقوقی و ئابووریەوە گەشەی دەستاند . ئەوانەی بەرامبەر بە کورد و ئازادیخوازانی ئێرانی هەنگاوی دژمنانکارانەیان ناوە، دەبێ‌ لەبەردەم دادگایەکی خەڵکیدا لێپرسینەوەیان لێ بکرێ و سزای کردەوەکانیان وەرگرنەوە.


2 ساڵ و 10 مانگ و 28 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جێبه‌جێکاری فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی دژی کورد کۆچی دوایی کرد

جێبه‌جێکاری فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی دژی کورد کۆچی دوایی کرد

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران