پێنچ شه‌مه‌ 

29 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانی لاوان

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانی لاوان

لاوانی ئازادیویستی کوردستان!

لاوانی شۆڕشگێڕ و زەحمەتکێشی ریزەکانی رێکخراوی لاوان و سازمانی خەبات!

ریکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی گەرم پێشکەش بە گشت لاوە خوێن گەرمەکانی ریزی رێکخراوی لاوان و سازمانی خەبات دەکات بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوانەوە و هیواخوازین کە ئەو رۆژە ببێتە مایەی ئازادی و سەرفرازی و دەستەبەربوونی گشت مافە رەواکانی لاوانی کوردستان و ئێران و جیهان.

جێگەی باسە کە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1999 رۆژی 12 ی ئۆگوستی بە رۆژی جیهانی لاوان ناساند و هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا بە چالاکی جۆراوجۆر یادی دەکرێتەوە و بەرز رادەگیرێت.

بە دڵنیایەوە لاوان هێزی کاریگەری هەموو کۆمەڵگایەکن و توانایەکی لەبن نەهاتووی هەموو وڵاتێکن، هەر بۆیە لە زۆربەی هەرە زۆری وڵاتانی جیهان هەوڵی پێگەیاندنی لاوان دەدرێت و تەواوی مافەکانیان دەستەبەردەکرێت و سوودی تەواو لە هێز و توانای لاوان وەردەگرن و بە داهاتوو و سەرخەر و پارێزەری وڵات دادەندرێن.

بەڵام بەداخەوە لە کوردستان و ئێران، رژێمی ئاخوندی هێز و توانای لاوان ژێر پێ دەخات و مافەکانیان پێشێڵ دەکات و تەنانەت ئەو هێز و توانا بێ کۆتایەی لاوان بۆ بەدی هێنانی مەرامە گڵاوەکانی خۆیان بەکاردەهێنن. هەروەها لەترسی راپەڕینی لاوانی خوێن گەرم و شۆرشگ٠Žێر و هەروەها بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتی خۆیان لە تەمەنێکی کەمی لاوییەتیەوە هەوڵی موعتادکردن و نەخۆشخستن و بێهێزکردنی لاوان دەدەن.

هەروەها ترساندن و شکەنجە و ئیعدام کردن چەند هۆکاریکی گڵاوی تری لەناوبردن و بێهێزکردنی لاوانن کە رژێمی ئاخوندی گرتوونیە بەر، هەر وەک لە چەند رۆژی رابردوودا بەدەیان لاوی کورد لە زیندانی رەجایی شار و زیندانەکانی تری ئێران بە تۆمەتی هەڵبەستراو و ناڕاست لە سێدارەدران.

جێگەی گومان نییە و پێویستە روون بێ بۆ هەموو تاکێکی کورد و بە تایبەتی چینی لاوان کە هەتا ئەو دەسەڵاتە لەسەر کار بمێنێ‌ ، ئەو دۆخە ناهەموارە بەردەوام دەبێ. تاکە رێگە بۆ چارەسەرکردنی کیشەکانی لاوان و دابین کردنی مافەکانیان بە لەناوچوونی رژێمی ئاخوندی وەدی دێ. 

لە لایێکی ترەوە ئەو راستیەش نابێ فەرامۆش بکرێ‌ کە کۆمەلێک خاڵی هاوبەش لە نێو چینی لاو بە بێ جیاوازیی لە ئاستی جیهان بوونی هەیە و پێویستە لاوی کورد بە گرتنی ئەو خاڵە هاوبەشانە لە چوارچێوەی بردنە پێشەوەی خەباتی خوی کەڵکیان لێوەرگرێ‌ و پێوەندییەکانیان لە ئاستی نێونەتەوەیی دا پەرە پێبدەن. لەگەڵ ئەوەش دا وەک سەرەتایێک زۆر گرینگە لاوانی هەر چوار بەشی کوردستان لە چوارچێوەی پلاتفۆرمێکی هاوبەش یەکریزی خۆیان وەدی بێنن و بە یەک زمان لە ئاستی نێودەوڵەتی دا چالاکی و هەلسوورانیان هەبێ. 

رێکخراوی لاوانی خەبات تەواوی هەوڵی خۆی دەخاتە گەر بۆ وەدیهێنانی ئەو ئامانجانە و بەلێن دەدات لە تێکۆشانی بێ ووچانی نەوه ستێ‌ و ئامادەیی خوی بۆ هەر جۆرە هەولێکی هاوچەشن پیشان دەدات.

دووبارە پیرۆزبایی گەرم پێشکەش بە گشت لاوانی کوردستان و ئێران و جیهان دەکەین و هیوادارین لەنزیکترین کاتدا بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی چەندین ساڵەی لاوانی کورد و گەلی کوردستان ببینین.

رێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێران 

دەستەی بەرێوەبەری

12 ی ئۆگوستی 2016


8 ساڵ و 1 مانگ و 6 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانی لاوان

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانی لاوان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران