لەپارێزگای کرماشان، ڕێژەی کوشتنی هاووڵاتیان بەرزبۆتەوە و لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ٤۰ هاووڵاتی لەو شارە کوژراون.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، تەنیا لە پارێزگای کرماشان لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ٤۰ کەس کوژراون و لەکۆی ئەو ئامارەش، هێزە ئینتزامیەکان توانیویانە تەنیا ۳٥ کەس لە بکوژەکان دەستبەسەر بکەن.
لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو شارانەی لە باری ئابوری و خزمەتگوزاریەوە پشتگوێ خراون و کەمتر گەشەیان کردووە، کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتیەکان بەڕێژەیەکی زۆرتر پەرەیان سەندووە.
هۆکارە سەرەکیەکانی زۆربوونی دیاردەی کوشتن لە کرماشان بریتین لە: کێشەی خانەوادەیی، هەژاری، قاچاغی ماددە هۆشبەرەکان، دزی، توڕەیی و زو هەڵچوون، ناکۆکی لەسەر موڵک و ماڵ و لە سەروی هەمووشیانەوە گرانی وبێکاریە، لەم پارێزگایەدا.