نەفتالی بێنت سەرۆک وەزیری ئیڕاییل حەفتەی داهاتوو لەگەڵ پوتین کۆدەبێتەوەو بەرنامەی ناوکەیی رژیم بابەتێکی گرینگی ئەو سەردانە دەبێ.
ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕاییل ڕایگەیاند کە حەفتەی داهاتوو نەفتالی بێنت سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل و ویلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە سووچی لەسەر بابەتی بەرنامەناوکەییەکەی ڕژیمی ئێران کۆدەبێتەو. بەپێی ڕاگەیەندراوی ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەم چاوپێکەوتنە ڕۆژی 22ی ڕەزبەر و لەسەر دەعوەتی ویلادیمێر پوتین ڕێک خراوە.
بێنت هەروەها پێشتر ئاماژەی بەوە دابوو ئەگەر ڕژیمی ئێران بەڵێنەکانی لە بەرانبەر ئاژانسی وزەی ئەتۆم جێبەجێ نەکا ئێمە ناوستین.
هیوادارم کە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی ڕژیمی ئێران بە بەرپرس بزانن و ئەم بابەتە پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش بکەن، ئەمە ڕێگایەکی ئاشتیخوازانەیە بەڵام رێگەگەلی دیکەش بۆ چارسەری ئەم بابەتە هەیە.
ئەم ڕەوشە دروستە و من لە حەفتە و مانگەکانی داهاتوو بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەم.
هەر لەسەر ئەم بابەتە یائیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسراییل، پێشتر لە بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسێکی هاوبەش لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی وتی کە وڵاتەکەی نەتەنیا ڕێگەی دەست پێڕاگەیشتنی چەکی ناوکەیی بەڕژیمی ئێران نادات، بەڵکوو تەنانەت ڕێگە نادات ڕژیمی ئێران بیر لە دروست کردنی چەکی ناوکەیی بکاتەوە.
وەزیری دەروەی ئیسراییل هەروەها لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا کە دەبێت جیهان بەهەر نرخێک بێ پێش بە ناوکەیی بوونی ڕژیم بگرێ.