ئەگەر ڕژیمی ئێران نەگەڕێتەوە سەرمێزی وتووێژ، ئامریکا وئیسراییل پلانی (بی) تاوتوێ دەکەن.
لەسەر دۆخی ئێستای بەرنامە ناوکەییەکەی ڕژیم و وتووێژەکان ئاسۆشێتپری نووسی: ئامریکا و ئیسراییل دەڵێن ئەوان خەریکی تو توێکردنی پلانی (بی) دژ بە ڕژیمی ئێرانن، پلانی (بی)بۆ دۆخێکە کە ڕژیمی ئێران نیازپاکی خۆی نەسەلمێنێ و نەگەڕێتەوە سەر مێزی وتووێژ.
بلینکەن و لاپید وەزیرانی دەرەوەی ئامریکا وئیسراییل باس لەوە دەکەن کە وتووێژەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەسەر پلانی (بی) دەستی پێکردووە، هەروەها وتیان کە ئەو دوو وەڵاتە نەچوونەتە ناوەڕۆکی ئەو بابەتە بەڵام، گەورەترین هەڕەشەیان ئەوەیە کە پلانگەلێکی دوور لە رێوشوێنی دیپلۆماتیک، سەختترین گەمارۆکان و هەوڵی سەربازی شاراوە یان ئاشکرا بوونی هەیە.
نوێنەری تایبەتی ئامریکا بۆ کاروباری ڕژیمی ئێران وتی: ئەگەر ڕژیمی ئێران نەگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی وتووێژ ئامریکا هەموو پلانەکانی دەخاتە سەر مێز و تاوتوێی دەکات.