هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

با پێناسەیەکی دروست بدەین بە بزوتنەوەی کوردستان!

با پێناسەیەکی دروست بدەین بە بزوتنەوەی کوردستان!
عەلی بەهرامی

 کوردستانی ئێران کۆمەڵگەیەکە کە پێکهاتووە لە بیر و مەزهەب و دینی جیاجیا، وە داگیرکەران بە درێژایی مێژوو بەتایبەت لە دەسەڵاتداریی رژێمی خومەینی دا جیاوازیان نەکردوە لە نێوانیان و تێکڕایان زوڵم و ستەمیان لێکراوە و چەوساونەوە.  

لەبەرامبەر ئەو زوڵم و سەرکوت و جینایەتانەی داگیرکەراندا لە نێو ئەو کۆمەڵگەدا بزوتنەوەیەک  دروست بووە، کە لە پێناو کۆتایی هێنان داگیرکاری و رزگاری نەتەوەی کورد و تێکڕای کوردستانیان خەبات دەکاو  قوربانیەکی زۆری داوە.

زۆر ئاساییە کە کاتێ بزوتنەوەیەکی شۆرشگێڕ لە هەناوی کۆمەڵگەیەکی وا فرە بیر و دین و مەزهەب سەر هەڵدەدا، فرە رەنگ بێ و بۆ راکێشانی رێژەیەکی زیاتر جەماوەر بۆ ریزی خۆی هەوڵ بدا دەستەواژەگەلێک بەکار بێنێ کە جەماوەر پەسەند بێ لەگەڵ بیر و هزری جەماوەردا بێتەوە، وە جەماوەر نامۆیی لێ نەکاو  تێکڕای جەماوەر و پێکهاتەکانی خۆی تێدا وەبینن و بە ئیی خۆیانی بزانن.

بەداخەوە بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان لە رابردوودا یان باگراوندێکی مەزهەبی تۆخی هەڵگرتووە، یان باگراوندێکی سێکۆلار، راستە ئامانجی هەردوو ئیدئۆلۆژیەکە رزگاری و وەدی هێنانی مافی گەلی کورد بووە بەڵام هیچ کات لە بزوتنەوەی کوردستاندا ئیدئۆلۆژی نەتەوەیی و نیشتمانی نەکراوەتە باگراوەندی خەباتەکە ئەوەش هۆیەک بووە کە هەمیشە بەشێک لە جەماوەر یان نامۆیی لە خەباتی ئەو بزوتنەوەیە بکەن یان بە دژ مەزهەب و دینی خۆیانی ببینن و دژایەتی بکەن.

ئەگەر چیی لە ئێستادا شیعارو دروشمە  نەتەوەییەکان لە هەڵوێستی تێکڕای بزوتنەوەی کوردستاندا دیارەو لە بارە فکریەکەدا ئەو زبریەی رابردوو بەدی ناکرێ و لە گەڵ یەک هەڵکردن و خوێندنەوەکان باشتر بووە،بەڵام دیسان مەسەلە فکرییەکان بەزۆری و لە کار و هەڵسوورانی هەڵسوڕاوانیدا بەدی دەکرێ و هەندێ جار حەساسیەتەکان زیاتر نیشاندەدرێن.

بۆ ئەوەی مەبەستەکەم بگەیێنم تازەترین نمونە وەبیر دێنمەوە، لە ماوەی رابردوودا ژومارەیەک لاوی کورد لە گرتووخانەکانی رژێمی ئێران بە تۆمەتی چالاکی عەقیدەیی لە سێدارە دران و ئەو کردارە قێزەونەی رژێم لەلایەن کۆڕ و کۆمەڵی نێودەوڵەتیەوە مەحکوم کراو بە پێشێلکاری مافی مەزهەبی و دینی لە قەڵەم درا.

ئەوە روونە کە زوڵمی سەرەکی لە ئێمەی کورد نەتەوەیی و داگیرکردنی نیشتمانە، بەڵام نابێ لەو راستیە چاوبپۆشین کە باقی زوڵمەکانی وەک زوڵمی دینی و مەزهەبی و فکریش لە پێکهاتەکانی نەتەوەی کورد لە کوردستان دەکرێ. بۆیە چەند هەژێنەر و ئازار بەخشە چەوسانەوەی کوردێکی یارسانی، بە هەمان ئەندازەش چەوسانەوەی کوردێکی چەپ و کوردێکی شیعە و کوردێکی سونیش ئازار بەخشەو بزوتنەوەی کوردستان دەبێ خۆی بە داشداری هەموویان بزانێ‌.

بەڵام لە کاتی لە سێدارەدانەکانی ئەم دواییەی کوردانی سوننی مەزهەب و عەقیدەتی هەندێ کەوتنە خۆ و بزوتنەوەی کوردستانیان تەنها بە بزوتنەوەیەکی سێکۆلار و چەپ پێناسە کرد و بوونی چالاکانی مەزهەبیان لەو بزوتنەوەدا وەلاخست و شانیان لەبەر خاڵی کرد.

ئەو جۆرە هەڵوێستانە هەڵەکانی رابردوو وەبیر دێنێتەوەو ئەوەمان پێ دەڵێ کە هەندێ ژێستی دیموکراسی تەنها رووکەشەو پاوانخوازی ئیدئۆلۆژیخوازان ئێستاش لەجێی خۆی ماوە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە بزوتنەوەی کوردستان تەنها بزوتنەوەیەکی سێکۆلار و چەپ نەبووەو نیە و هەر لەو بزوتنەوەدا مەزهەبیەکانیش (یارسان و مەزهەبی و...) دەوریان هەبووەو لە ماوەی 37 ساڵی رابردوودا لە دژایەتی رژێمی ئێران کە خۆی بە رژێمێکی ئیسلامی پێناسە دەکا، هاوشان لەگەڵ چەپەکان خزمەتیان کردوەو ئەو قسانەش کە دەکرێ سرینەوەی دەور و نەقشی ئەوانە لە ماوەدا.

لەراستیدا مەسەلەکە ئەوەیە کە بزوتنەوەی کوردستان پێکهاتووە لە رەنگ و فکری جۆراوجۆری وەک سێکۆلار، نەتەوەیی و نیشتمانی و مەزهەبی، و بە حوکمی ئەوەی هەموو ئەمانە پێکەوە هاوچارەنووسن، باشترین رێگە هەزمی یەکتر و پێکەوە هەڵکردن و خولقاندنی فەزایەکی دیموکراتیکە بۆ ئەوەی لە سەرخستنی خەباتی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەماهەنگی و پێکەوە کارکردنیان هەبێ.

لە بنەڕەت دا بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان پێناسەکی نەتەوەیی و ئازادیخوازی هەیەو سێکۆلاریزم و دین و مەزهەب باگراوندی حیزب و سازمانەکانی بەشدار لەو بزوتنەوەدان. لەو بروایەدام مرۆڤی ئازادئەندێش خۆ بەدوور دەگرێ لە پاوانخوازی و ئەوەی خزمەت و سەرکەوتنی بزوتنەوەی کوردایەتی مەبەست بێ  مەسەلەی نەتەوەیی دەخاتە پێش مەسەلەی فکری و ئیدئۆلۆژی و مەزهەب و دینیەکان.  بۆ ئەوەی کۆتایی بەو حەساسیەتانە بێنین گونجاندن و پەیرەوی کردنی ئیدئۆلۆژی "نەتەوەیی و نیشتمانی" کە دیموکراسی بنەمایەکی  نەگۆری بێ، دەتوانێ‌ تێکڕای پێکهاتە فکریەکانی کوردستان خۆی تێدا ببیننەوە و نامۆیی لێ نەکەن و بەشداری زیاتر و بەرچاوتری تێدا بکەن.

 


8 ساڵ و 3 مانگ و 8 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

با پێناسەیەکی دروست بدەین بە بزوتنەوەی کوردستان!

با پێناسەیەکی دروست بدەین بە بزوتنەوەی کوردستان!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران