کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی گلاسکۆ: سکاڵای یاسایی مقاومەتی ئێران لە سکۆتلەند و بەریتانیا دژ بە ئیبراییم ڕەیسی.
ڕۆژی چوار شەممە 21ی ڕەزبەر سەعات 1:30 بەکاتی ئێران، کۆنفرانسێک لەلایەن مقاومەتی ئێران لە سکۆتلەند و بەریتانیا بە ئامادەبوونی ئەسترۆن ئەستیونسۆن رێکخەری رەوتی گۆڕان لە ئێران و تاهیر بومدارا نوێنەری پێشوی مافی مروڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و حسەین عابدینی جێگری نوێنەرایەتی شۆرای ملی مقاومەتی ئێران لە ئینگلستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک زیندانی سیاسی پێشوو کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەچوو.
بەڕێز ئەستیونسۆن بەرپرسی پێشوی یەکیەتی ئوروپا (ElFA) کە یەکەمین کەس بوو لەم کۆبوونەوەدا قسەی کرد ، ناوبراو وتی: ڕەیسی جەللادی 67 ئەگەر بەشداری کۆبوونەوەی گۆڕینی ئاوو هەوای بکردایە، دەبوو بە تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی دەستبەسەر بکرایە. ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا کە من داوایەکی فەڕمیم ڕەوانەی پۆلیسی سکۆتلەند کردووە بۆ ئەوەی بەدواداچوونی جەنایی بە پشتیوانی جیهانی بۆ ئەو تاوانانەی ئیبرایم ڕەیسی جەللاد کردوویەتی دەست پێبکات.