پیسبوونی ئاوی خواردنەوە لە شاری سەقز ناڕەزایەتی لێ کەوتەوە.
بەهۆی تام و بۆنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان، چەند حەفتەیەکە هاووڵاتیانی شاری سەقز ناڕەزایەتی دەبڕن و زۆر جاریش ئەو بابەتە لە ڕاگەیاندنەکان بڵاو کراوەتەوە بەڵام هەتا ئێستا هیچ بەرپرسێکی ئەو شارە جوابی داواکاری هاووڵاتیانیان نەداوەتەوە.
شایانی باسە کە بەهۆی پیس بوون و گۆڕینی تام و بۆنی ئاوی ماڵانی شاری سەقز خەڵک بەناچاری ڕوویان لە کانیاوەکانی دەور وبەەری ئەو شارە کردووە و هەندێک جاریش ئاوی دەبە دەکڕن.