لەچوارساڵی ڕابردوو ڕێژەی کۆچ کردنی خاڵکی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات بەرزبووەتەوە.
شارەزایەکەی حکومەتی ڕژیمی ئاخوندی دان بەوەدا دەنێت کە ئاماری ڕاستەقینەی کۆچ کردنی خەڵکی ئێران 30لەسەد زیاتر لە ئامارە فەڕمیەکانە و کۆچ کردن لە ئینفرادی بەشێوەی بنەماڵەییە، بەشێکی زۆر لەوانەی وڵات بەجێ دێڵن بەشێوەیەکی نایاسایی لە سنوورەکان دەپەڕنەوە.
ناوبراو هەروەها وتی: لە 30ساڵی ڕابردوودا، ئاماری کۆچی خەڵک لە ئێران بۆ وڵاتانی دیکە 4 هێندە زیادی کردووە و ئەمەش لەحاڵێکدایە کە تەنیا لەچوارساڵی ڕابردوو، ئاماری کۆچی هاووڵاتیانی خەڵکی ئێران 3 هێندە زیادی کردووە.
غوڵامحسەین شافعی بەرپرسی ژووری بازەرگانی ڕژیم ئاماژەی بە دارمانی ئابووری وڵات و داخرانی دامەزراوە سنفیەکان کردو وتی: بەشی وڵاتەکەمان لە ئابووری جیهانی لەچاو 40ساڵی ڕابردوو کەم بووەتەوە و ئێران لە نزمترین پلەدایە لە ئاسیادا.