کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە دەستڕێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران کوژرا.
شەوی پێنج شەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠ ٠ ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ژیان عەلی پوور تەمەن ٣٢ ساڵ بە دەستڕێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە پایەگای بێتووش کوژرا.
ژیان عەلی پوور لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری ناوچەی ئالان و لە مەودایەکی نزیک تەقەی لێکراوەو لە پشتیەوە پێکراوە و گولەکەش لە سینگیەوە دەرچووە.
ژیان عەلی پوور خەڵکی گوندی بێژوێ سەر بە شاری سەردەشت و باوکی دوو منداڵ و برای هوشەمەند عەلی پوور بەندکراوی سیاسیی کوردە.