بە بۆنەی رۆژی لە دایک بوونی پێشەوای ئیسلام حەزرەتی محەممەد (د.خ) پیرۆزبایی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێشکەش بە موسلمانانی ئێران و کوردستان و سەرانسەری جیهان دەکەم.
لە یادی لە دایک بوونی پەیامبەری ئیسلام و جێژنی مەولود داواکارم یەکیتی و یەکڕیزی و دوور کەوتنەوە لە توندو تیژی مەزهەبی و ئایینی کە لە بەرنامەو ڕاسپاردەکانی حەزرەتی موحەممەد(د.خ) بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران دا، جێ بە جێ بکرێ و لە هەمانکاتدا جەماوەری ئێران و کوردستان وەک هەمیشە بەربەرەکانی سیاسەتە چەپەڵەکانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ دروست کردنی ئاژاوە لە نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگەو جیاوازی دانانی ئایینی و نەتەوەیی و چینایەتی بکەن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی
٢٦ ی رەزبەری ١٤٠ ٠ کۆچی خۆری ١٨ ی ئۆکتۆبری ٢٠ ٢١