به‌پێی زانیاریه‌کانی خه‌باتمیدیا و ئاژانسی هەواڵدەریی کوردستان، کوردپا ژنێکی دووگیانی کورد له‌شاری پیرانشار له‌لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
ڕۆژی پێنجشەممە۲۲ی ڕەزبەر "سۆعدا خەدیرزادە" خه‌ڵکی پیرانشار به هۆکاری نادیار له‌لایه‌ن ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ڕژیمه‌وه بێ فه‌رمانی دادگا ده‌سبه‌سه‌رکراوه و ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە زیندانه‌کانی ورمێ کردووە.
سۆعدا خەدیرزادە خێزانداره و خاوه‌نی دوو منداڵه. ناوبراو له کاتی گرتنیه‌وه تاکو ئێستا له مافی چاودرێری تایبه‌تی پزیشک بۆ ژنانی دووگیان و هه‌روه‌ها گرتنی پارێزه‌ر بۆی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی بێبه‌ش کراوه.a