به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی خه‌به‌ری خه‌باتمیدیا کۆلبەڕێک لە لایەن هیزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به به هۆکاری ته‌قه‌ی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیم، برینداربوه و له شاخ که‌وتۆته خواره‌وه.
ڕۆژی شەممە ۲٤ی ڕەزبەر هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "حامید فەقیهی"، لە کاتی هه‌ڵاتندا لە بەرزایی کەوتۆتە خوارێ و بە خراپترین شێوە بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تالقانی کرماشان گوازراوه‌ته‌وه.