هاوار و فوغانی هەژار و برسیەکان و جینایەتی پاسداران لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندی.
هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری، سپای تیرۆریستی پاسداران لاوێکیان بەتاوانی برسیەتی کوشت.
ڕۆژی پێنج شەممە 22ی ڕەزبەر ژیان عەلیپوور خێزاندار و خاوەن ٣منداڵ کە بۆ بژێوی ژیانی ماڵ ومنداڵی ڕووی لە کۆڵبەری کردبوو بە گوللەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم کوژرا.
لەڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەژاری، گەنجان لە ئێرانی بندەستی ئاخوندان ڕوویان لە کاری کۆڵبەری کردووە و دایکانی بەساڵاچوو بۆ پەیداکردنی پارووە نانێک ڕوویان لە سەتڵی زبڵەکان کردووە.
مێهدی فەڕشادان لە مەجلیسی ڕژیمی ئاخوندی بە ئیبراییم ڕەیسی دەڵێت وەرنە کوردستان و لەنزیکەوە سەیری خەڵک بکەن لە گەڵ دیاردەی گەڕانی زبڵ ئاشنا بن و هەستی پێبکەن. بۆ ئەوەی هەست بەوە بکەن لە کوردستان کە سەرچاوەی کشت وکاڵە، سەرچاوەی گەنم و توو فەرەنگیە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بەشە ئاو بۆ وەبەرهێنانی کشتوکاڵەکەمان دابین ناکرێتØ› هەروەها ببینن کە لە جادە مەترسیدارەکانی کوردستان چۆن خەڵکی بەکۆمەڵ گیان لەدەست دەدەن.