هاوڵاتێکی کورد بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
ڕۆژی سێ شەممە 27 ڕەزبەر هاوڵاتێک بە ناوی "کارۆ کەریمی" خەڵکی سنە کارناسی عومرانی تاران لە دوای 8 مانگ لێکۆڵینەوە لە یەکێک لە گرتوخانەکانی شاری ورمێ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
شایانی باسە ناوبراو لە کۆتایی ڕەشەمەی 1399 لە لایەن هیزە سەرکوت گەرەکانی ڕژیم دەسبەسەر کراو و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە تاوانی کاڕۆ نادیارە.