به‌وته‌ی کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی له شاری سنه، تا ئێستا ٣١ کەس بە هۆى نه‌خۆشی “که‌ڕووی ڕه‌ش” لە سنە خەوێندراون و ١٦ که‌سیان له ژێر چاودێری پزیشکی دان.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌کان و ئاماری زانکۆی زانستی پزیشکی له‌شاری سنه، تاکو ئێستا ٤ که‌س به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها ٢ کەسیش بە هۆى ناجێگیر بوونی باری ته‌ندرووستیان، نێردراون بۆ تاران.
ناوه‌نده پزیشکیه‌کان له ئێران ڕایانگه‌یاندوه که ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه زۆره، هه‌رچه‌نده ئه‌م نه‌خۆشیه له که‌سێک بۆ که‌سێکی دیکه ناگوازرێته‌وه. که‌مته‌رخه‌می و بایه‌خنه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ته‌ندرووستی هاووڵاتییان و دۆخی خراپی کۆرۆنا له ئێران باروودۆخه‌که‌ی زۆر هه‌ستیار کردووه‌ته‌وه.