رۆژی 24ی گەلاوێژ ئاخوند رۆحانی سەرەک کۆماری رژێم، سەردانی پارێزگای کەهکیلویەو بویرئەحمەدی کرد. رۆحانی بەشێک لە وتارەکەی تایبەت کردبوو بە کار و پیشەی لاوان و تیایدا لە درۆ و بەڵێنی سەر خەرمان هیچی نەهێشتەوەو وتی: ئەمرۆ یەکێک لە ئامانجەکانی ئێمە ئەوەیە کە جیلی نوێ و لاوان بخەینە سەر رەوتی کارو پیشەی گونجاو لەگەڵ زانست و پسپۆڕیان.
رۆژی 24ی گەلاوێژ ئاخوند رۆحانی سەرەک کۆماری رژێم، سەردانی پارێزگای کەهکیلویەو بویرئەحمەدی کرد. رۆحانی بەشێک لە وتارەکەی تایبەت کردبوو بە کار و پیشەی لاوان و تیایدا لە درۆ و بەڵێنی سەر خەرمان هیچی نەهێشتەوەو وتی: ئەمرۆ یەکێک لە ئامانجەکانی ئێمە ئەوەیە کە جیلی نوێ و لاوان بخەینە سەر رەوتی کارو پیشەی گونجاو لەگەڵ زانست و پسپۆڕیان.
بەو شێوە بەڵێن دەدا بۆ ملوێنەها کەس لە لاوانی بێکار، کار و پیشەی گونجاو لەگەڵ پسپۆریەکانیان برەخسێنێ. بەڵام سەیرکەن ئەو ئاخوندە بەنەوشە، چەند تێڕ دوای ئەوە، چ رێگەیێک بۆ ئەو بەڵێنانەی دەخاتەروو دەڵێ: یاسوج دەتوانێ لە باری دەرمانی گیاییەوە گۆڕانی گەورە لە وەڵاتدا بێنێتە ئاراوە، بەشی زانستی راسپێردراوە بۆ ئەوەی لەو چوارچێوەدا کار بۆ لاوان بدۆزێتەوە.
یانی ئەگەر گوێ بە قسەی پێشوویشی نەدەین کە ووتی بۆ هەر لاوێک کار و پیشەی گونجاو لەگەڵ زانست و پسپۆریەکەی دەدۆزینەوە، ئەو بەڵێنەی دای رەخسانی هەلی کارە لەباری دەرمانی گیایی، بۆ چەند کەس هەلی کار دەرەخسێنێ؟
بەو قسانە دەڵێن بەڵێنی سەر خەرمان کە ئەوەش لە کاتێکدایە ئامار گەلێک کە دەسەڵاتداران و بەرێوەبەرانی رژێم سەبارەت بە بێکاری لە ئێران بڵاودەکەنەوە، زۆر لەوە زیاترە کە بەو رێکارانەی رۆحانی چارەسەر بکرێ. بۆ نمونە دوو رۆژ لەوە پێش جێگری وەزیری کاری رژێم رایگەیاند لە ئێراندا 6 بۆ 7 ملوێن کەسی بێکار هەیە. هەر چەند ئەوە روونە کە ئاماری دروست و تەواو زۆر لەوە زیاترە. هەر چەند رۆژێک پێش ئێستا مۆرەیەکی رژێم لە ئوستانی هەمەدان کە بەرێوەبەری گشتی فەنی و حیرفەیی ئەو پارێزگایە رایگەیاند: لە 10 ساڵی داهاتوودا ئاماری بێکاری لە وەڵات دەکاتە 13 ملوێن کەس. دیسان بە پێی وتەی خودی دەسەڵاتدارانی رژێم لە ئێستادا ژمارەی بێکاران لە ئێرانی ئاخوند لێدراودا زۆر لەوە زیاترە. بۆ نمونە رۆژی 25ی جۆزەردان کارناسێکی رژێم بەناوی ئیبراهیم رەزاقی رایگەیاند، لە ئێران لە نێوان 12 بۆ 15 ملوێن بێکار هەیە. لە درێژەداو لە چوارچێوەی کێشەی باندیی دا، دەستی ئاخوند رۆحانی لەبەر درۆکانی خستەڕوو و گووتی: 12 بۆ 15 ملوێن بێکار لە کاتێکدایە کە حکومەت بەردەوام رایدەگەیێنێ کە 2 بۆ 3 ملوێن بێکار بوونی هەیە بەڵام ئەوە بۆ داپۆشینی ئەسڵی مەسەلەکەیە.
پێویست ناکا دوور کەوینەوە هەر دوێنێ ئاخوند رۆحانی لە لابەلای ئەو بەڵێنانەی دا، ئاشکرای کرد کە قسەکانی سەبارەت بە رەخساندنی هەلی کار لە درۆ زیاتر هیچێک نیە. ئەویش ئەوە بوو کە گووتی: ئەگەر ژمارەیەک لە ناوەندەکانی سەرمایەگوزاری ئەگەر سەرمایەکانیان وەگەر خەن، لە دوای 6 مانگ بۆ ساڵێک، دەتوانن ژمارەیەک لە لاوان بگرنە خۆیان!
جێی سەرنج ئەوەیە کە زیاتر لە سێ ساڵە ئەو ئاخوندە درۆزن و تەڵەکەبازە بووەتە سەرەککۆمار، تا بەڵێنی 6 مانگی دیکە دەدا ئەویش بە ئەگەر و ئەمما.
ئایا ئەم شێخە بنەوشە وابیر دەکاتەوە کە بەو درۆیانە دەتوانێ لاوان لە خشتەبەرێ و فێڵیان لێ بکاو توڕەیی چەند ساڵەیان لە رژێم هێمن کاتەوە؟ وەلامەکەی دەکرێ بەرەوڕوو بوونەوەی لاوان لەگەڵ هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران بێ.