سی ملوێن هاووڵاتی ئێرانی لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و حکومەتیش هیچ پلانێکی نیە.
جێگری خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی وەزارەتی کاری رژیم ڕایگەیاند هەتا ساڵی 99، 26ملوێن کەس لە ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدا ژیاون.
بەو پێیە هێڵی هەژاری لە ساڵی 99 بۆ 38لەسەد بەرزبووەتەوە بۆ یەک ملوێن و254هەزار تمەن، چاوەڕوان دەکرا هەتا کۆتایی ئەمساڵ و بەئاماژە بە بەرزبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا لە وڵات و چوونەدەرەوەی دوو ملوێن کەس لە بازاڕەکانی کار، ژمارەی ئەو کەسانەی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین لە 26ملوێن بۆ 30ملوێن کەس بەرزبووبێتەوە.