. هاوەڵاتیەکی کورد بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەسبەسەر و رەوانەی زیندان کرا.
رۆژی رۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەر هاووڵاتیەکی سەقزی بەناوی عەتا رەحمانزادە کە لەکۆتاییەکانی ئەمساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئاخوندی کە حوکمی بەندکرانی لەلایەن دادگای رژیمەوە بەسەرداسەپابوو، بەمەبەستی بەسەربردنی حوکمەکەی لەلایە هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بانگهێشت و رەوانەی زیندان کراوە.
جێگەی باسە ئەم چالاکە کوردە ڕۆژی پێنج شەمە 2ی ڕێبەندان بە جل وبەرگی کوردی و بە مەبەستی ناڕەزایەتی بە دەنگ وڕەنگی ڕژیم دەچێتە مەیدانی هەڵۆی شاری سەقز، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەگیرێت و دوای ماوەیەک بەدانانی بارمتە ئازاد دەکرێت.
لەکۆتاییدا ئەم چالاکە کوردە لەلایەن شۆعبەی یەکی دادگای رژیم لە شاری سەقز بەتۆمەتی ڕیکلام کردن دژ بە ڕژیمی ئێران بە 11مانگ زیندان مەحکووم کرا.