: مریەم سادقی خانمە چالاکوانی کرێکاری بواری ژنان و خەڵکی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵەکانی گەیشتو بە خەباتمێدیا خانمە چالاکوانێکی کرێکاری باری ژنان، خەڵکی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم لەو شارە گیراوە و بێ سەر و شوێنە لە ئێستادا.
سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە یەکی خەزەڵوەر، هێزە ئەمنیەکانی رژیمی ئێران لە شاری سنە هێرش دەکەنە سەر ماڵی مریەم سادقی چالاکوانی کرێکاری باری ژنان لەو شارە و دەسبەسەری دەکەن و ڕایدەگوێزن بۆ شوێنێکی نادیار، بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنیەکانی سەربە ڕژیمی ئاخوندی لەو شارە بەبێ حوکمی یاسایی لەگەڵ گرتنی ئەو چاڵاکوانە کوردە ماڵەکەشی دەپشکنن.
شایانی باسە هەتا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر هۆکاری گرتن، یان تاوانێکی مریەم سادقی و هەروەها چارەنووس و جێگای مانەوەی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.