خەباتمێدیا: رۆژی یەک شەممە رێکەوتی 24ی گەلاوێژی 1395ی کۆچی خۆری، لە هۆڵی کتێبخانەی زەیتون لە شاری هەولێر سیمینارێک لەژێر ناوی جووڵانەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەرێوە چوو. لە سەر بانگهێشتی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران،
رۆژی یەک شەممە رێکەوتی 24ی گەلاوێژی 1395ی کۆچی خۆری، لە هۆڵی کتێبخانەی زەیتون لە شاری هەولێر سیمینارێک لەژێر ناوی جووڵانەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەرێوە چوو. لە سەر بانگهێشتی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەیئەتێکی هاوبەشی سازمانی خەبات و رێکخراوی ئافرەتان بە سەرپەرشتی بەرێز خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی کومیتەی ناەوندی و هاوریەتی خاتوو ئەوین فەرجی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بەشدارییان لەو سیمینارەدا کرد.
لەو سمینارەدا هەرکام لە بەرێزان حەسەن شەرفی جێگری سکرتێری گشتیی حدکا، پەرویز ڕەحیمقادر مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر و هەروەها عەلی عەونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دێموکراتی کوردستان، بابەتیان پێش کەش کرد.