.رۆژی یه کشه مه 24 ی ئوکتوبه ری 2021 کومیته ی سازمانی خه بات له قوشتەپه ، سه ر دانی ریکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و له لایه ن بەریزان کاک شاخه وان بەرپرسی
ریکخراو و کاک ئامانج جیگری ریکخراو و شاندی هاوڕێیان پیشوازییان لێ کرا. لەو چاو پیکه وتنه که دا شاندی کۆمیتەی قوشتەپەی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی کاک شەهریار ئەسپەری و هاوریەتی کاک مەنسوری نه زه ری و وسێنی ئەلیاسی و رەمەزانی ئەلیاسی لەسەر رەوشی ئێستای جولانەوەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و دۆخی کورد بەگشتی قسە وباسێکیان پێش کەش کرد و پێیان لەسەر سیاسەتە درووستەکانی سازمانی خەبات وەک عەمەلی ترین رێگەی وەدیهاتنی گۆرانکاری لەناو ئێران داگرتەوە.
شاندی خانەخوێ وێرای بەخێر هاتنی شاندی کومیتەی قوشتەپەی سازمانی خەبات ، سپاس و پێزانینی بو دەوری بەرپرسیارانەی سازمانی خەبات لەرابردوو و لەکاتی مەترسیەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەربری.
دوو لایەن لەکۆتایی دیدارەکە دا لەسەر دۆستایەتی و هاوکاریی زیاتری نێوانیان پێداگرییان کردەوە.