زیندانیەک لە ئیلام کە حوکمی بڕینی یەکێک لە ئەندامی جەستەی بە سەرداسەپاوە هەوڵی خۆکوژی دەدات
بە پێ هەواڵەکان،ڕۆژی جومعە 30 ڕەزبەر زیندانێک بە ناوی "هادی ڕوستەمی" خەڵکی ئیلام کە حوکمی بڕینی چوار قامکی بە سەر دا سەپاوە بە هۆی نادیاری چارەنوسی و نەناردنی نامەی گوڕینی شویێنی پەروەندەکەی لە ئیلام بۆ ورمێ بۆ دەر بڕینی ناڕزایەتی بە خواردنی حەب و شیشە هەوڵی خۆکوژی داوە.
ناوبراو بە هۆی ناجێگیر بوونی دۆخی تەندروستی گوازرایەو بۆ نەحۆشخانەیکی ئەو شارە بەڵام لە دوای چەند کاتژمێر بە پێچەوانەی ووتەی پزیشک ئەبوا لە نەخۆشخانە بۆ ماوێک بخەوێندرایە بەڵام دەیگەڕێننەو بۆ زیندان.