شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بێ ئاکامی سیاسەتی زۆر و سەرکوت!

بێ ئاکامی سیاسەتی زۆر و سەرکوت!

بەربەرەکانێی خەڵک لەگەڵ کەلتووری داسەپاوی ئاخوندان بەتایبەت بەربەرەکانێی ژنان لەگەڵ سەرکوت بەتایبەت فەرهەنگی ئاخوندساز بەناوی حیجابی زۆرەکی نە تەنیا بەرنامەی سەرکوتگەرانەی رژێمی تووشی شکست کردوە، بەڵکوو بۆتە هۆی پەرەسەندنی کێشە ناوخۆییەکانی رژێم.

لەلایەک ئاخوند رۆحانی و عەلی جەنەتی وەزیری ئیرشاد، لە ترسی راپەرینی جەماوەر بەشێوەیەکی رووکەش و تەلەکەبازانە هەنگاوەکانی باندی بەرامبەر لەسەر گرتن و راوەدوونان بەبیانووی ئانینی ماهوارە و حیجابی ژنان دەخەنە ژێر پرسیار! لەلایەکی دیکە مۆرەکانی باندی خامنەیی گلەییان لە ناهەماهەنگی دەزگاکانی رژێم بۆ سەرکوت و بەتایبەت سەرکوتی ژنان هەیە، وە ئەو ناهەماهەنگیانە بەهۆی لاوازی و جێ نەکەوتنی سیاسەتە فەرهەنگیەکانی رژێم دەزانن.

عەباسی جەعفەری دەوڵەت ئابادی دادستانی رژێم لە تاران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی دەزگاکانی هێزی سەرکوتگەری ئینتزامی، لەگەڵ دیاننان بە شکستی سیاسەتی سەرکوتگەرانەی رژێم، هەوڵ دەدا ئەو شکستە بگێڕێتەوە بۆ کێشە و مڵملانەی دەسەڵاتدارانی فەرهەنگی رژێم.

ئەو مۆرە سەرکوتگەرەی رژێم بە ئیشارە بە تەڵەکەبازی و دروشمە بێ نێوەرۆکەکانی عەلی جەنەتی و ئاخوند رۆحانی و جیاوازی قسەکانیان لەگەڵ باندی بەرامبەر و هێزە سەرکوتگەرەکانی دیکە دەڵێ: کاتێ هەندێ لە بەرپرسان بە خەڵک دەڵێن ماهوارە سەرچاوەی داوێن پیسیە بەڵام هەندێکی دیکە لە بەرپرسانی فەرهەنگی بەپێچەوانەی قانوونە کارپێکراوەکان رایدەگەیێنن کە  بەربەستێک بۆ بەکارهێنانی ماهوارە  نیە، سروشتیە گومان لەلای خەڵک دروست بێ.

دادستانی رژێم لە تاران لەگەڵ گلەیی لە هەڵوێستە بێ ناوەرۆکەکانی وەزیری ئیرشاد و سەرەک کۆماری رژێم لە بارەی بەحیساب نەرمونیانی لە کاروباری فەرهەنگیدا گووتی: بەڵام بەرپرسان نابێ بەجۆرێک قسە بەکەن ئەوە بگەیەنێ کە بەکارهێنانی ماهوارە رێگەپێدراوەو وا خۆ بنوێنن کە دەبێ لەبەرامبەر پەرەسەندنی ماهوارەدا دەستەو وەستان بین.

ئەو مۆرەی رژێم ناهەماهەنگی نێوان دامودەزگا فەرهەنگیەکانی رژێم و هەڵسوکەوتی هەندێ لە بەرپرسانی بە ساز بوونی وەزعی خراپ لەبارەی حیجاب و داوێن پاکی لە قەلەم دا کە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی وەزعی حیجاب و داوێن پاکی لە کۆمەڵگە خراپتر بێ.

دادستانی رژێم دەیهەوێ مەسەلەی سەرەکی شکست و بێ ئاکامی سیاسەتی فەرهەنگی و سەرکوتی رژێم لە پێش چاو ون کا. ناوبراو هەوڵ دەدا کاسەی و کەویلی ئەو شکستەش لە سەری بەرپرسانی حکومەتی رۆحانی و خودی رۆحانیدا بشکێنێ. دەیهەوێ لە نێو هێزەکانی رژێمدا ئەو فکرە دروست بکا کە نەرمی نواندن و کارهاسانی رۆحانی و وەزیرەکانی بۆتە هۆی ئەوەی کە جەماوەر وە بەتایبەت ژنان لە بەرامبەر سیاسیەتی حیجابی زۆرەکی دا بوەستنەوەو نەچنە ژێر بار.

هەر ئەو ئاخوند رۆحانیەی کە دادستانی رژێم لە سەر نەرمی نواندن دارکاری دەکا، یەکەم شانازی لە نیزامی دواکەوتوو و سەرکوتگەر ئەوە بووە کە لە دوای ئینقلابی دژی پاشایەتی، حیجابی بە سەر کارمەندانی ژن لە ئەرتەش سەپاندووەو ئەو ژنانەش کە حیجابی زۆرەکیان قەبووڵ نەکردوە لە سەرکار دەکردوە و خانەنشین کردوە.

دوابەدوای قسەکانی پاسدار جەعفەری دەوڵەتئابادی، پاسدار ساجدی نیا فەرماندەی هێزی سەرکوتگەری ئینتزامی  لە تاران کە لەو کۆبوونەوەدا بەشدار بوو، پەنجە دەخاتە سەر مەسەلەکەی و دەڵێ: نەچوونەژێر باری حیجابی زۆرەکی لەلایەن ژنانەوە پێوەندی نیە بەڵێن و دروشمە بێ ناوەرۆکەکانی رۆحانی و وەزیری ئیرشاد، بەڵکوو لە مێژە ژنان پشتە پێیان لەو سیاسەتەی ئاخوندان داوەو بە پێی قسەکانی ئەو پاسدارە لە دوای بەدوادا چوونێک لەو بارەوە بەو ئاکامە دەگەین کە لە پانزی ساڵی رابردوودا حیجاب رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر بووە.

راستی مەسەلە ئەوەیە کە سیاسەتی سەرکوتی ژنان بە بن بەست گەیشتووە بە جۆرێک کە ساجدی نیایش ئیعتراف بەوە دەکا کە لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا وەزعیەتی حیجاب خرابتر بووە.

دایاننان بە شکستی سەرکوتی فەرهەنگی ژنان و سەپاندنی حیجاب بەسەر ژنان لە کاتێکدایە کە رژێم هەوڵ دەدا رۆژ لە دوای رۆژ سەرکوت لە تێکڕای مەسەلە کۆمەڵایەتیەکان پەرەپێبدا. سەرکردەی هێزە سەرکوتگەرەکان لە تاران رۆژی 14ی گەلاوێژلە دیمانەیەک دا لەگەڵ هەواڵدەری حکومەتی ئیسنا، باسی لە بەرێوەبردنی بەرنامەی چاودێری کردنی ناوەندە مەدەنیەکانی جل و بەرگ لە تاران کرد و گوتی: لە دوای بەرێوەبردنی ئەو بەرنامە تا ئێستا 235 ناوەندی دابەشکردنی جل و بەرگ داخراون.

ئەو پاسدارەی رژێم ئیشارەی بە ئامادەیی تێکڕای هێزەکانی بۆ بەرێوەبردنی ئەو بەرنامە کرد و گوتی: ئەو بەرنامە لە تەواوی شاری تاران و بە ئامادەیی هێزەکانی پایەگاکانی 9 لایەن و پۆلیسی ئەمنیەت و هێزەکانی فریاکەوتنی شاری تاران بەرێوەچوو کەلە ئاکامدا سەردانی تێکڕای ناوەندە مەدەنیەکانی شارمان کردوە وریایی بە 617 ناوەند دراوە و 235 ناوەندی دیکە داخراون.

پەرەسەندنی بەربەرەکانێ و مقاومەتی چین و تووێژەکانی کۆمەڵگە لە بەرامبەر سەرکوتگەریەکانی رژێمی ئێران تێکڕای بەرنامەکانی رژێمیان بە بن بەست گەیاندووەو ئەوەش دەرخەری ئەو راستیەیە کە جەماوەری ئێران و بەتایبەت ژنان ناتوانن خۆ لەگەڵ بیر و باوەری دواکەوتووانەی رژێم دا بگونجێنن، بێ گوومان ئاکامی ئەم خۆراگریەی جەماوەر کۆتایی هێنانە بە هەموو بیرێکی دواکەوتووانە.


8 ساڵ و 3 مانگ و 6 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بێ ئاکامی سیاسەتی زۆر و سەرکوت!

بێ ئاکامی سیاسەتی زۆر و سەرکوت!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران