ماوەی چەند ڕوژێکە نرخی گۆشتی مریشک و ماسی لەپارێزگای کوردستان، بەڕێژەیەکی یەکجار زۆر بەرز بۆتەوە.
گرانی و بەرز بوونەوەی نرخەکان لەئێران و کوردستان، بۆتە بابەتێکی ڕۆتین و ئاسایی، و لەماوەی چەند ساڵی دواییدا هیچ جۆرە ڕێکارێک بۆ چارەسەری ئەو دۆخە نەگیراوەتەبەر.
گۆشت، مریشک، ماسی، هێلکە..... وەک خۆراکی سەرچاوەی پرۆتینی بۆ لەشی مرۆڤ پێویستن، لەوڵاتی ئێران و کوردستان ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ ئەو خۆراکانە لەسەر سفرەی خێزانەکان کەمدەبێتەوە و ئەمەش زیانی گەورەتری بەدواوە دەبێ.
ماوەی چەند ڕۆژێکە کە نرخی مریشک لە پارێزگای کورستان وبەتایبەت شاری سەقز، بەرزبۆتەوەو یەک کیلۆ گۆشتی مریشکی زیندوو بە نرخی زیاتر لە ۳۱ هەزار تمەن فرۆشراوە، و هەروەها نرخی ماسیش بەرزبونەوەی نزیکەی سەد لە سەدی بووە، بۆ نمونە ماسی قزل الا، گەیشتۆتە ۹۰ هەزار تمەن.
جێی باسە کە بەناو بەرپرسانی ئەو بەشە تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ هەنگاوێک بۆ کونتڕۆڵی ئەو بارودۆخە هەڵبگرن...