ڕژیمی ئێران لە ترسی سەرهەڵدانی جەماوەریی هێزەکانی بۆ سەرکوتی خەڵک لەهەموو شارەکان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی.
خامنەیی لەدوای هێنانە سەر دەسەڵاتی ئاخوند ڕەئیسی، پاسدارەکانیشی بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی پێیان دەسپێردرێت، دەنێرێتە کابینەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی.
نزیک بە 14کەس لە ئەندامانی کابینەی ڕەئیسی پاسدارن، کە پێکهاتوون لە موحسێن ڕەزایی، وەحیدی و زەرغامی....چەند پاسداری دیکە.
جوێ لەوە، ئیبراهیم ڕەئیسی پارێزگارەکانی لە پاسدارەکانی نزیک بە خۆی دامەزراندووە.
جێگای ئاماژەیە ڕەئیسی تا کۆتاییەکانی مانگی ڕەزبەر 13پاسداری نزیک لەخۆی وەکوو پارێزگار دیاری کردووە و هەروەها لە 44 پارێزگاری پێشنیارکراوی دیکە 35 کەسیان پاسدارن.
هەر بەم پێیە پۆستی جێگری کۆمەڵایەتی تارانیشی سپاردووە بە قەرارگای خاتەم بۆ ئەوەی لە ناوچەکانی تاران جێگیر ببن.
هۆکاری ئامادەباشی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم دەرخەری ئەوەیە کە خامنەیی لە سەرهەڵدانی خەڵک دەترسێت.