یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

نابێ‌ حیزبایەتی, بەربەست بێ‌ بۆ کوردایەتی و ڕێگەی ئازادیخوازی!

نابێ‌ حیزبایەتی, بەربەست بێ‌ بۆ کوردایەتی و ڕێگەی ئازادیخوازی!

ماردین زاهدی
مێژووی ئۆپزسیون بوون و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دەسەڵاته ملهۆڕ و دیکتاتۆرەکان زۆر کۆنەو بەدلنیاییەو لەم ڕێگانەدا هەزاران کەس لە خەباتکاران و شۆڕگێڕان و کەسانی بێتاوان گیانی خۆیان و بنەماڵەو ئازیزانیان پێشکەش کردووە. چەندین باوک و دایک بینەری گیان لەدەست دانی ڕۆڵە ئازیزەکانیان بوون و هەروەها چەندین منداڵ و لاو بینەری لەدەست دانی باوک و دایکی خۆیان بوون. ڕاستی ئەوەیە کە ڕێگای خەبات و موبارزە ئاسان نییەو فیداکاری و گیانبازی دەوێ‌ و قەد هیچ دەسەڵاتێکی دیکتاتۆریش ساکار ناڕوخێ.
پێشکەش کردنی گیانی ئازیز لە ڕێگاێیکی دیاری کراو و بە مەبەستی سەرکەوتنی دەروونی و ڕزگاربوون لە زەنجیری کۆیلەیی لە هەموو بوارێکەو شایانی ڕێزەو دەبێتە هۆی ئاسودەیی و حەسانەوەی نەوەی نۆێ‌, بۆیە ژیانی کەسێکی موبارز پڕبایەخ و شایانی ڕێزەو نابێ بەفێڕۆدا بڕوات هەروەها ناخ و ماهیەت حیزبیش تەنیا بۆ خزمەت کردن بە خەڵکەو نابێ ئیجازەی ئەوە بدرێ کە بە لارەڕێگەدا بڕوات.
بەدڵنیاییەو زۆربەی حیزبەکانیش باسیان باسی دێمۆکراسییەو وەکوو ئەو جۆرەی کە بنەمای دێموکراسی کە لە لایەن ئابراهام لینکۆڵن, ووتراوە،حکومەتی خەڵک بەسەر خەڵک و بۆ خەڵک دەبێ. مێژووی سەرهەڵدان و دامەزرانی حیزبەکانیش هەر بەو بۆنەو بووەو جگە لە خزمەت کردن بە خەڵک و بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادیەکانی نەتەوە نییە. قووڵایی دەسەڵات داری و گەیشتن بە پلەی بەرپرسایەتی و بەرژەوندی خوازیش بابەتێکی حاشاهەڵنەگرەو ناکرێ چاوپۆشی لێ بکەین و لەسەری نەدوین, کە ئەگەر ئێمەش باسی نەکەین دوایین ڕۆژ هەر مێژوو بەبیرمانی تێرێتەو و ناهێڵی خاڵەڕەشەکانمان لەپێش چاو ون بکەین.
هەروەک ئاماژە کرا دامەزرانی حیزب بۆ خزمەت کردن بە خەڵک و نەتەوەیەو دەبێ لەو پێناوەدا بەرەوپێش بڕوات.
جیاوازی سیاسەتەکانی حیزبەکان هیچ هۆێک و پاساویک نییە بۆ ئەوەی هێندێک لە بنەماکانی دێمۆکراسی لەژێر پێ بنین و بەرژەوەندییە نەنەوەییەکان ببەینە ژێر پرسیار و بەرپرسایەتیەکانمان بە قازانجی تاکەکەسی خۆمان بەکار بێنین. هەلوومەرجی ئەمڕۆی کوردستان و ئێران لەدۆخێکی زۆر هەستیاردایەو پێویستە لەم کاتەدا بەرژەوەندی نەتەوەیی زۆرتر لە هەمووشتێک لەپێش چاو بگرین و بە یادکردن و بیرهاوردنی خەم و جەرگ سوتانی بنەماڵەی شەهیدان پاشەکشە لە خۆویستی و قازانجە یەک لایەنانەکانمان بکەین و باسی سەرەکیمان گەیشتن بە ئاواتی دڵی هەمووی میلەتی کورد و ڕووخانی دەسەڵاتی ئاخوندی بێت. پێویستە هەموو بوارەکانی ناوچەگەرایی و فراکسیون و تەناتەت نەوچەگەراییش کە دابین کردنی کەسانێکی دیاری کراو بۆ خزمەتی دوولایەنە دەگرێتەو بێرین و هەمووی ڕیزی خەبات و موبارزەو پێشمەرگەو کادر و بەرپرسێک کە گیانی خۆیان لەم ڕێگەیەدا داناوە وەکوو یەک چاو لێبکەین و پۆتانسیلی خۆمان تەنیا بۆ دژایەتی لەگەڵ ڕژیم سەرف بکەین. لە هێرش کردن بۆ سەر سیاسەتی حیزبەکانی دیکە لە فێرگەکانمان دەست بکێشین و بەچاوی کراوە ئەو لایەنە ڕاستەقینە وا ددان بە مافەکانمان دەنێ هەڵبژێرین و هەوڵ بدەین کە ئاوقەوی پیلانەکانی دەسەڵاتی خۆێنڕێژی ئاخوندی نەبین.
خەباتی ئازادیخوازی کورد و کوردستان ساڵانێکی زۆرە درێژەی کێشاوەو رەنج و مەینەتی و دەربەدەری و ئاوارەیی زۆری تێدا بووە, هەزاران کەس گیانی ئازیزیان پێشکەش کردووەو بە خۆنەویستی و فیداکاری هەوڵیان بۆ بەردەوامی ڕێگەی خەبات و مبارزەو شۆڕش دژ بە دیکتاتور داوە. به ڕێز گرتن لە ڕۆژی ۱۰ی خەزەڵوەر, ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات و هەروەها یادی شەهیدانی سوورخەڵاتی ڕێگەی ئازادی, لێرەدا بە درێژەدان بە ڕێگای ڕاستەقینەیان کە دوورە لە هەموو بەرژەوەندی خوازی و ناوچەگەرایی و تەنیا بۆ ئازادی لە ڕێگەی نەتەوەو نیشتمانە، جارێکی دیکە پەیمان تازە دەکەینەو کە تا گەیشتن بە ئامانجی سەرەکیمان کە ڕووخانی دەسەڵاتی ئاخوندی و گەیشتن بە مافه ڕەواکانی خۆمانە درێژەدەری ڕێگایان دەبین و قەد لەم ڕێگەیە دوور ناکەوینەو.
۱۰ی خەزەڵوەری ۱۴۰۰ ک.خ


2 ساڵ و 10 مانگ و 5 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نابێ‌ حیزبایەتی, بەربەست بێ‌ بۆ کوردایەتی و ڕێگەی ئازادیخوازی!

نابێ‌ حیزبایەتی, بەربەست بێ‌ بۆ کوردایەتی و ڕێگەی ئازادیخوازی!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران