ژەنەڕاڵ مارک میلی دەڵێت کە سوپای ئامریکا لە حاڵی ئامادەییدایە دژ بە هەڕەشەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران.
ژەنەڕاڵ مارک میلی، بەرپرسی ستادی هاوبەشی سوپای ئامریکا لەگەڵ ئاماژەدان بە هەڕەشەکانی ڕژیم دژ بە بەرژەوەندیەکانی ئامریکا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ڕوو بەڕوو بوونەوەی هەڕەشەکانی ڕژیم ڕاگەیاند.
ناوبراو، لەدرێژەی قسەکانی دا لە کۆبوونەوەی ئەمنیەتی ئەسپن، ڕۆژی چوار شەممە 12ی خەزەڵوەر، لەگەڵ بە تیرۆریستی ناساندنی هەنگاوەکانی ڕژیمی ئێران، ئەوەی تەئکید کردەوە کە ئامریکا بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئامریکا دژ بە ڕژیمی ئێران، ئامادەیە.
بەرپرسی ناوەندی هاوبەشی سپای ئامریکا لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: ڕژیمی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئێمە، ئێمەش ئەگەر پێویست بکات ڕوو بەڕووی هەڕەشەکانی دەبینەوە.
مارک میلی هەروەها لە کاردانەوە بە گۆڕانکاریەکانی حەوتوی ڕابردوو، تەئکیدی کردەوە کە ڕژیمی ئاخوندی خوازیاری ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئامریکادا نیە، چونکە لێی ڕوونە کە ئاکامەکەی چی دەبێ... بەڵام زۆربەی چالاکیەکانی بەڕێوە دەبات و هەڕەشە لە بەرژەوەندیەکانی ئامریکا دەکات.