لە بەرەبەری ساڵیادی شەهیدکردنی ستار بەهەشتی، خانەوادەکەی لەلایەن جەللادانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران.
شەوی چوار شەممە 12ی خەزەڵوەر، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ستار بەهەشتی و لەگەڵ گەڕان و کۆکردنەوەی ئامێرەکانی پێوەندی گرتن، هەموو ئەندامانی خانەوادەکەشیان دەستبەسەر کردووە.
ستار بەهەشتی، کرێکارێکی ئازادیخواز بوو، و ڕێکەوتی 13ی خەزەڵوەری 1391، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی خامنەیی، بە تۆمەتی ڕەخنە گرتن لە خامنەیی دەستبەسەر دەکرێ و دواجار لە ژێر شکەنجەدا گیان دەسپێرێ.