ژمارەیەک لە کۆماریخوازەکانی کۆنگرەی ئامریکا لەنامەیەک دا داوای ڕاگرتنی وتووێژە ناوکەییەکانی ئامریکا لە گەڵ ڕژیمی ئاخوندی، دەکەن.
لەپاش هێرشە پەهبادیەکەی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر بنکەی سەربازی ئامریکا لە (ئەلتەنف) لە سووریە، ژمارەیەک لە نوێنەرانی کۆماریخوازی کۆنگرەی ئامریکا بە ناردنی نامەیەک بۆ کۆشکی سپی، داوایان لە جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئامریکا کردووە کە ووتوێژەکانی ئامریکا لەگەڵ ڕژیمی ئێران، ڕابگرێ.
ئەو نامەیە لەلایەن 17 یاسادانەری کۆماریخوازی ئامریکا بە ڕێبەری برایان ئستیل، واژۆ کراوە.
برایان ئستیل ڕۆژی هەینی 14ی خەزەڵوەر، ناوەڕۆکی ئەو نامەیەی لە سایتی فەڕمی خۆی بڵاو کردەوە و تێیدا باس لەوە کراوە کە ئەو نوێنەرانەی کۆنگرەی ئامریکا لەپێوەند بە هێرشە پەهبادیەکەی 28ی ڕەزبەری ڕژیمی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئامریکا لە سووریا، نیگەرانن.
لەدرێژەی ئەو نامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ستادی فەرماندەیی ناوەندی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئامریکا، هێرشە پەهبادیەکەی ئەم دواییەی ڕژیم بۆ سەر بنکەی(تنف) لە سووریا کە شوێنی مانەوەی 200 هێزی سەربازی ئامریکایه، بە کردەوەیەکی بە مەبەست و هاوئاهەنگ کراو لەقەڵەم داوە.