هەواڵدەری فەڕانسە نوسیویەتی کە دادگاییکردنی حەمید نوری بەرپرسی پێشوی ڕژیمی ئێران، لە ئالبانی دەست پێدەکاتەوە.
حەمید نوری بەرپرسی پێشوی زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج لە وڵاتی سوئێد، بەتاوانی دەرکردنی سزای لە داردان وەک فاکتەرێک بۆ پاکسازی دژبەرانی لە ساڵی ۱۹٨٨، ڕۆژی چوار شەممە ۱۹ی خەزەڵوەر، بەمەبەستی گوێ گرتن لە شایەتحاڵەکان و بیر هێنانەوەی ڕووداوە دڵتەزێنەکانی ئەو ساڵە، بۆ ماوەی ۲ حەوتوو گوازرایەوە بۆ وڵاتی ئالبانی بۆ دادگاییکردن.
هەواڵدەری فەڕانسە هەروەها نوسی: دادگاییکردنی حەمید نووری تەمەن ٦۰ ساڵ بە تاوانی جۆراوجۆری وەک کوشتن، تاوان دژبە مرۆڤایەتی و تاوانی سەربازی لە مانگی ئوت لە دادگای ناوچەی ستۆکهۆڵم، دەستی پێکردووە، دەوترێک کە ناوبراو لە ۳۰ی ژوئیە هەتا ۱٦ی ئووتی ۱۹٨٨، هاوکاری جێگری دادستان لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج بووە.
ئانا وستر سکرتێرەی دادگا، بە هەواڵدەری فەڕانسەی وتووە کە هەموو دادگای ناوچەی ستوکهۆڵم بە خواستی دادوەر بۆ بیستنی شایەدی · کەس لە شایەد حاڵەکان کە نەیاندەویست بچنە سوئێد لە ۱۰ هەتا ۱٨ی نوامبر، دەگوازرێتەوە بۆ دورس لە وڵاتی ئالبانی.
شایەنی باسە کە ئەم · کەسە ئەندامی موجاهیدینی خەڵکی ئێران (ام. ئی.کی، گروە مخالف تبعیدی) ین کە لە کەمپێکی نزیکی دورس دا نیشتەجێن.
ئانا وستر، لەدرێژەی قسەکانیدا بۆ هەواڵدەری فەڕانسە وتی کە حەمید نووری لە ستۆکهۆڵم دەمێنێتەوە، ناوبراو لە نوامبری ۲۰۱۹ لەدوای گەیشتنی بۆ وڵاتی سوئێد کە هاووکات ئەندامانی بنەماڵەکەی لەوێ نیشتەجێن، دەستبەسەرکراوە.