ئەندامانی شۆرای ئاوایی شیناوێ دەستیان لەکار کێشایەوە
پێنج کەس لەئەندامانی شۆرای ئاوایی شیناوێ لەپیرانشار بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کەمتەر خەمییە حکوومەتییەکان دەستیان لەکار کێشایەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٢ی خەرمانان نامەیەکی دەست لەکارکێشانەوە بە واژۆی سەرجەم ئەندامانی شۆرای ئیسلامی ئاوایی شیناوی گەیشتووە و نامەکەش پێشکەش بە ناوەندە پێوەندیدارەکان کراوە. فەرمانداریی پیرانشار، نوێنەری خەڵکی پیرانشار لەمەجلیس، ناوەندی کاروباری گوندەکان لەپارێزگاری ورمێ ئەو شوێنانەن کە نوسخەیەک لەنامەکەی بۆ نێردراوە. لەنامەکەدا باس لەوە کراوە ئاوایی شیناوێ مافی ئەوەی هەیە کە بکرێتە شارە دێ و هەموو ئیمکاناتێکی بۆ دابین بکرێت، بەڵام کەوتووەتە پەراوێزەوە و پشت گوێ خراوە. خالید ئەحمەد دووست، حامید حەسەنزادە، ناسر یووسفی، واحید موختار و عەلی شیرینی پێنج ئەندامی شۆرای ئاوایی شیناوێن کە نامەکەیان واژۆ کردووە. ماڵپەڕە ناوچەییەکان تەنانەت باسیان لەوەش کردووە کە لە نامەکەدا باس لە رووداوەکەی قوتابخانەی ئەو ئاواییە کراوە و رەخنە لە بەڵێنییە بێ بنەماکانی بەڕێوەبەرییەکان گیراوە
بە هەزاران کۆڵبەری کورد لەئوستانی کرماشان بێکار کران
کۆڵبەرانی کورد لەدوو خاڵی سنووریی پاوە و قەسرینی شیرین لەگەڵ هەرێمی کوردستان، سەرەڕای پێدانی کارتی پیلەوەری، رێگریی لەکارکردنیان دەکرێت. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، بازارچە سنوورییەکانی ئوستانی کرماشان لەشوشمێ هەڵکەوتوو لەشاری نەوسوود لەسەرەتای مانگی میلادییەوە (مانگی ٩) چالاکییەکانیان رادەگرن. قەدەغەکردنی هاتوچۆی کۆڵبەران لەسنووری شوشمێ و قەسری شیرین لەسەر بڕیاری راستەوخۆی وەزارەتی ناوخۆوە ئەنجام دراوە.بە دەرکردنی ئەو بڕیارە بژیوی ژیانی بە هەزاران کۆڵبەر لەگەڵ کێشە و ئاریشە بەرەوڕوو دەبێتەوە، لەحاڵی حازردا ٥٠ هەزار کەس ئەندامی تەعاونی سنوورنشینانی شاری پاوەن. دەوترێت کە ئەو کۆڵبەرانەی کارتی مۆڵەتی سنووریان لەو چەند مانگەی دواییدا لەرێگەی ئێلێکترۆنییەوە دەرکراوە، لەمانگدا تەنیا دوو جار دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن. ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆی نەبوونی سەرمایەگوزاری دەوڵەتی و کەرتی تایبەت، هەروەها نەبوونی پڵانڕێژی ئابووری کەوتووەتە بازنەی ناوچە بێبەری کراوەکان.
دۆخی نائاسایی له 100 ناوچه‌ی کوردنشینی تورکیا
حکوومه‌تی تورکیا له 100 ناوچه له 14 پارێزگای کوردنشینی تورکیا بارودۆخی نائاسایی ڕاگه‌یاندووه. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بارودۆخی نائاسایی یان (OHAL) به بارودۆخی تایبه‌تی ئه‌منییه‌تی له ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا ده‌وترێ، ئه‌م بارودۆخه که له ساڵی 1987ه‌وه له 4 پارێزگا و 11 ناوچه‌ی کوردنشینی تورکیا ده‌ستیپێکردووه و به‌رده‌وام یه‌کێک له سیاسه‌ته‌کانی حکوومه‌تی تورکیا له به‌رانبه‌ر کورده‌کانی ئه‌م وڵاته به‌تایبه‌ت له ده‌یه‌ی 90ی زایینی بووه تا له‌م ڕێگایه‌وه و به کۆنتڕۆڵی چڕوپڕی سه‌ربازی له‌م ناوچانه، ڕێگری بکرێت له پێکهێنانی ئۆپراسیۆن، خۆپیشاندان و شۆڕشه دژه حکوومه‌تییه‌کان. پاش ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ و پێکادانی سوپای تورکیا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی په‌که‌که له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی تورکیا و به زۆربوونه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی په‌که‌که له ناوخۆی تورکیا، حکوومه‌تی ئه‌م وڵاته پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ، جارێکی دیکه له 100 ناوچه له 14 پارێزگای کوردنشینی تورکیا دۆخی تایبه‌تی ئه‌منی راگیێندراوە.
ئەگەری بەرێوەچوونی حوکمی ئێعدامی زیندانیێکی سیاسی کورد
بێهروز ئاڵخانی زیندانی سیاسی کوردی مةحکوم بە ئێعدام بۆ ژوری تاکەکەسی زیندانی ورمێ راگوازرا. بقە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەم زیندانییە سیاسیە کوردە لە بەندی 12ی زیندانی ورمێوە، کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمرۆ سێشەممە 3ی خەرمانانی 1394، لە پەیوەندیێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی رایگەیاندووە کە بۆ جاری دوایی برۆنە چاوپێکەوتنی. بە پێی ئەم راپۆرتە، برای بێهروز ئاڵخانی رایگەیاندووە کە، کاتێکە بنەماڵەکەم لە شاری سەڵماسەوە بۆ چاوپێکەوتنی رۆیشتوونەتە زیندانی ورمێ، یەکێک لە نیگابانەکان پێیانی راگەیاندووە کە قەرار بووە کە بۆ دوایین جار بێنە چاوپێکەوتنی کۆرەکەتان بەڵام ئەمرۆ حوکمەکەی بەرێوە چووە. جێگەی باسە کە بنەماڵەکەی ئەم هەواڵەیان پشت‌راست نەکردووەتەوە وتوویانە کە سەر لە بەیانی ئەمرۆ سێشەممە لەگەڵ بێهروز قسەیان کردووە.
رێککەوتنی ئەتۆمی دوبەرەکی لەنێوان بەرپرسانی ئێران دروستکردووە
هەندێک لە کاربەدەستانی رژێمی ئاخوندی ئێران دەڵێن:" پێویستە دەقی رێککەوتنەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی5+1، سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی بچێتە پەرلەمانی ئەو وڵاتە و پەسەند بکرێت". هەندێکیش دەڵێن:" پێویست بەو کارە ناکات" و بەوەش ناکۆکی و مشت‌ومڕ لەنێوان دوو رەوتی بناژوخواز و چاکسازخواز دروستبووە،بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لەدووایین کاردانەوەشدا سەرۆکی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری رژێم داوایکردووە" دەقی رێککەوتنەکە بچێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێ". گەڵاڵەی رێککەوتنەکەی نێوان ئێران و گرووپی وڵاتانی 5+1، مقۆمقۆی خستوەتە نێوان دەسەڵاتدارانی ئێران و بە دوو تێڕوانینی سەرەکیی نێوان میانەڕەوان و بناژۆخوازان، واتە دەبێ و نابێ دابەشبووە. ئەحمەد جەننەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران واتە( شورای نگهبان قانون اساسی) ئیران رایگەیاند، کە" گەڵاڵەی رێککەوتنەکە دەبێت لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسەند و واژۆ بکرێت
لە لایەکی دیکەوە بناژۆخوازانی ناڕازی بەو رێککەوتنە دەڵێن" دانوستاندەکان لە ژێر چاودێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێشتمانی و رێبەری ئێرانەوە کراوە و بە پێ مادەی 176ی یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە، ئەگەر گەڵاڵەی رێککەوتنەکە لە لایەن ئەو ئەنجوومەنە و عەلی خامنەییەوە پەسەند بکرێت، پێویستیی بە پەسەندی دەزگایەکی دیکە ناکات و دەکرێت بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئه‌ردۆغان به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی کرد
سه‌رۆک کۆماری تورکیا (به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی) داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی کرد دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت شکستیان خوارد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ده‌رکرد هه‌روه‌کو هه‌موو لایه‌نه‌کان چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد.به‌پێی به‌یننامه‌یه‌ک که دوای کۆبوونه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمار و عیسمه‌ت یه‌ڵماز سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا بڵاوکراوه‌ته‌وه هاتووه "سه‌ره‌ڕای گفتوگۆکان که به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی ده‌ستیانپێکرد، به‌ڵام نه‌توانرا حکومه‌ت پێکبهێنرێت، بۆیه به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی رێپێدراو سه‌رۆک کۆمار بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ده‌رکرد". به‌یننامه‌که کاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی دیاری نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان پێشتر رایگه‌یاندبوو که 1ی مانگی 11 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجام ده‌درێت.
دووەم حاڵەتی توشبوون بە تاعوون تۆمار کرا
لە ماوەی چوار هەفتەدا دووەم حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی تاعوون تۆمار دەکرێت ، بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،کەناڵی ( CNN ) ی ئەمریکا بڵاویکردەوە کە حاڵەتەکان لەپارکێکی گشتی نیشتمانی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا تۆمار کراون ، راشیگەیاند ئەو نەخۆشیە گیروگرفتێکی چالاکە کە رووبەرووی ئەو ویلایەتە بۆتەوە . هاوکات بەڕێوبەرایەتی تەندروستی ویلایەتی کالیفۆرنیا ، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە نەخۆشی تاعوون لە یەکێک لە گەشتیارەکاندا دۆزراوەتەوە کە گەشتی بۆ ئەو شوێنە لە باشوری زنجیرە چیاکانی سیرانیفادا کردووە لە سەرەتای مانگی گەلاوێژدا. پێشتریش لە ناوەراستی مانگی پووشپەری رابردوو منداڵێک کە سەردانی ئەو ناوچەیەی کردبوو تووشی نەخۆشی تاعوون بووە ، دواتر لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەو ویلایەتەوە بەشێکی ئەو باخچەیە داخرا ئەویش لەپاش دۆزینەوەی دوو سمۆرە کەبە هۆی ئەو نەخۆشیەوە مردبوون. نەخۆشی تاعوون کە بە (مردنی ڕەش) ناسراوە نەخۆشیەکی کوشندەیە بە هۆی بەکتریای (یرسینیا)وە دەبێت ، توشی گیانداران دەبێت و راستەوخۆ لە رێگەی هەوا یاخود خۆراک بە تایبەتیش ئەو خۆراکانەی کە بە شێوەیەکی باش ئامادە ناکرێت دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ .