بەهاوکاری و هەماهەنگی لەگەل کومیتەی سازمانی خەبات لە کەمپی کاوە، ڕێکخراوی خێرخوازی نەهری، کەلو پەل و پێداویستی پزیشکی بەسەر دانیشتوانی ئەو کەمپەدا دابەش کرد.
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 23ی نوامبری 2021 بەرامبەر بە 3ی سەرماوەزی 1400، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیتەی سازمانی خەباتی کوردستان لەکەمپی کاوە و بەهاوکای مونەزەمەی سویدۆ، ڕێکخراوی خێرخوازی نەهری، کۆمەڵێک یارمەتی دەرمانی و کەل وپەلی پزیشکی بەسەر دانیشتوانی کەمپی کاوەدا، دابەشکرد.
کومیتەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، سپاسی ئەو هاوکاریە مرۆیی و بەنرخانەی ڕێکخراوی نەهری دەکات.