دو لاوی کورد لەشارەکانی سەقز و مەهاباد، خۆیان کوشت.
ڕۆژی یەکشەممە 30 ی خەزەڵوەر، لاوێک بە ناوی "سێوان ئازەر پور" تەمەن 18 ساڵ کوڕی "یەحیا" خەڵکی شاری ساحێب سەر بە شاری سەقز، بە هۆکاری نادیار بە چەک لە خۆی داوە و ڕۆژی چوار شەممە 3 ی سەماوەز، لە نەخۆشخانەی سینا لە تاران گیانی سپاردووە.
لە لایەکی دیکەوە و لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا، لاوێکی تر بە ناوی "هاوڕێ یوسفی" تەمەن 27 ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆکارێکی نادیار لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و جەنازەکەی لە شاخەکانی خەزایی دۆزراوەتەوە.