قەیرانی کەم ئاوی ماوەیەکی زۆرە ڕووی لەشاری بانە کردووە و گرفتی زۆری بۆ دانیشتووانی ئەو شارە دروست کردووە.
لەتازەترین هەواڵەکاندا باس لەوە کراوە کە پاشەکەوتی ئاوی شاری بانە تەنیا بۆماوەی 20 ڕۆژ بوونی هەیە و بەرەو کۆتایی و وشک بوون دەچێ.
بێهزاد ڕەحیمی نوێنەری شارەکانی سەقز و بانە ڕایگەیاندووە کە شاری بانەی خاوەن ۶۰ هەزار دانیشتوو، تەنیا بۆ ماوەی ۲۰ ڕۆژ نزیک بە ٨۰۰ هەزار مەتری موکەعەب ئاوی هەیە و تەنانەت بە دابەشکردنیش ڕەنگە تا ۲۰ ڕۆژ بەشی خەڵکی ئەم شارە نەکات.
جێی باسە کە بە هۆی بەکار هێنانی زۆری ئاو لە لایەن ئازەربایجان و چاک نەکردنی سەدی چرای وێس" ئاوی سەقز بۆنی ناخۆش بووە و بۆ خواردنەوە نابێ.