نزیکەی 50 زیندانی سیاسی لە زیندانی ورمێ مانیان لە خواردن گرتووە.
ڕۆژی یەک شەممە 21ی سەرماوەز، نزیکەی 50 زیندانی سیاسی لە زیندانی ورمێ مانیان لە خواردن گرت، ئەمەش لە دژکردەوەدا لەبەرانبەر ئەو بڕیارەی بەرپرسی زیندانی ورمێ کە بڕیاریداوە زیندانیانی بەندی سیاسی بگوازرێنەوە بۆ بەندێکی دیکە و بەبێ بوونی هیچ خزمەتگوزاریەک و شوێن وڕێگەی پێویست.
بە وتەی کەسێکی نزیکی یەکێک لە زیندانیەکانی ئەو بەشە، بەرپرسی زیندان پێی ڕاگەیاندوون کە هەتا چەند ڕۆژی داهاتوو دەگوازرێنەوە بۆ ئەو بەندە نوێ و تەواو ئەمنیەتیە و لە دوای گواستنەوەشیان، ڕۆژانە تەنیا دوو سەعات کاتی هەوا گۆڕکەیان هەیە.