رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 26ی گەلاوێژی 1395، شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە رێورەسمی یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدارییان کرد. شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستان بە سەرپەرشتی بەرێز کاک بیهروز ئەردەڵان کارگێری کومیتەی ناوەندی و هاورێیەتی بەرێزان کاک کامیل نورانی فەرد...
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 26ی گەلاوێژی 1395، شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە رێورەسمی یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدارییان کرد. شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستان بە سەرپەرشتی بەرێز کاک بیهروز ئەردەڵان کارگێری کومیتەی ناوەندی و هاورێیەتی بەرێزان کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی کومیتەی ناوەندی و کاک بەختیار عەزیزی جێگری کومیتەی ناوەندی سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و لە لایەن بەرێز کاکەمین نەجاڕ"، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دێموکراتی کوردستان لە پارێزگای هەولێر و ژمارەێک لە بەرپرسانی پارتی دیموکرات بە گەرمی پێشوازیی کران.
شاندی سازمانی خەبات ی کوردستان لە نزیکەوە پیرۆزبایی ئەو یادەیان له بەرپرسانی پارتی دیموکرات کرد و هیوای گەشە و پێش کەوتنی زیاتریان بۆ خواستن و هاوکات لە لایەن هەیئەتی پارتی دیموکرات سپاس و پێزانین بۆ سازمانی خەبات دەربردرا.